لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکدا ٦ کەس شەهیدبوون و ٩ کەسیش برینداربوون- نوێکرایەوە

دەوڵەتی تورک دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و کارگەکانی قامیشلۆی بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ٦ کەس شەهید بوون و ٩ کەسیش برینداربوون. دەوترێت ئەگەری هەیە ژمارەی شەهید و بریندارەکان زیاتر بێت.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کاتژمێر ١٠:٤٥ بە فرۆکەی بێفرۆکەوانی هێرشبەر کارگەیەکی لە گەڕەکی عەلایای قامیشلۆ بۆردومان کرد.

دواتریش ٤ جار دامەزراوەیەکی خزمەتگوزاری بیناسازی لە گەڕەکی عەنتەریەی بۆردومان کرد.

چاپخانەی سیمناڤ، کارگەری ئێمی جزیرە و وێستگەی شەمەندەفەر بەشێک لەو شوێنانە بوون کە بۆردومان کران.

بە گوێرەی زانیارییەکان لە قامیشلۆ بەهۆی هێرشەکانەوە ٦ کەس شەهیدبوون، ٩ کەسی دیکەش برینداربوون. باس لەوەدەکرێت کە ئەگەری هەیە ژمارەی شەهید و بریندارەکان لەوە زیاتر بێت.

دەوڵەتی تورک هاوکات لە کۆبانێش هێرشی کردە سەر کارگەیەکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل. لە ئەنجامدا ٢ کرێکار برینداربوون.

هـ . ب