مەسەدە: حکومەتی سوریا نایەتە ژێر باری دانوستان؛ ئێمە بەشداری هەڵبژاردن نابین

مەسەدە رایگەیاند، حکومەتی سوریا خۆی لە دانوستان و چارەسەری دەدزێتەوە و راشیگەیاند، لە هەلومەرجی ئێستادا ئێمە بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار لە سوریادا ناکەین.

ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار لە سوریا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە:

"ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک زۆر جار رایگەیاندووە، هەڵبژاردن ئامانجەکانی گەلی سوریا بەدیناهێنێت و نوێنەرایەتی لە ماف و هەبوونی سیاسیان ناکات، لەبەر ئەوەش هەڵبژاردن پەیوەندیی بەوانەوە نییە و رێگا بە کاروباری هەڵبژاردن نادەن، کە دژ بە بڕیاری ٢٢٥٤ی نێونەتەوەیی بێت.

سەرباری ئەوەی ئێمە زۆر جار هەوڵمانداوە، کە بۆ پێکهێنانی پێشکەوتنی سیاسی و لەگەڵ حکومەتی دیمەشق دا دانوستانیشمان کردووە، بەڵام ئەو پێشکەوتنە رووی نەداوە. دەسەڵاتی شام هەموو رێککەوتن و چاوپێکەوتنەکانی ئاستەنگ کرد و ئامانجی سەپاندنی بۆچوونی خۆی بوو بەبێ ئەوەی مافەکانی مرۆڤ لەبەرچاو بگرێت.

لەو چوارچێوەیەدا رژێم و ئۆپۆزسیۆن بەرپرسیاریی هەموو تاوانەکانی دژ بە گەلی سوریا و بەرپرسی ئاستەنگکردنی دانوستانەکانن بۆ چارەسەرەی سیاسی بەپێی بڕیاری ٢٢٥٤. بەپێی ئەو بڕیارە دەبێت دەستەیەک بۆ حکومەتی کاتی دابمەزرێت و کەشێکی ئارام دابینبکرێت و دەستوورێکی نوێ بنووسرێتەوە و بەپێی ئەوە هەڵبژرادن بۆ دەستوور بە ئامادەبوونی چاودێرانی نێونەتەوەیی پێکبێت تاوەکو ئاڵۆزییەکان کۆتاییان پێ بێت.

ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە، کە نابینە بەشێک لەم هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییە و بەشداریی تیادا ناکەین. هەڵوێستمان ناگۆڕێت. پێش دۆزینەوەی رێگا چارەی سیاسی و بەپێی بڕیاری نێونەتەوەیی، ئازادکردنی زیندانیان، گەڕانەوەى پەنابەران، دانانی بناغەى نوێی سیاسی، کە دوور لە زۆرداری و باڵادەستیی تەنها یەک هێزی سیاسی بێت و لە کەشێکی دیموکراتیک دا، کە مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی سوریا پارێرزارو بن و قبوڵ بکرێن و یەکسانی بە بێ جیاکاری و دوورخستنەوە پێکبهێنرێت، هیچ هەڵبژاردنێک سوودی نابێت و بێ ئەنجام دەبێت".

ژ.ت