ڕوکەن ئەحمەد: دەبێت ڕیزەکانی بەرخۆدان بەهێزتر بکرێت

هاوسەرۆکی تەڤ-دەم ڕوکەن ئەحمەد، نارەزایەتی خۆی لە بەرامبەر هێڕشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا نیشاندا و وتی: "دەبێت زیاتر لەجاران پێداگری بکەین لە بەرخۆدان و خاوەنداری بکەین لە ئازادی و خاکمان".

ڕوکەن ئەحمەد وتی: "دەبێت گەلەکەمان بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیانی زیندانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ خۆی بکات بە نموونە و ڕیزەکانی بەرخۆدان بەهێزتر بکات. دەبێت ئێمە بە تورەیی خۆمان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر پۆچەڵ بکەین. دەوڵەتی تورک پێداگری دەکات لە کۆچبەر کردنی خەڵکی ناوچەکە، ئێمەش دەبێت پێداگربین لەسەر بەرخۆدان و خاوەندارییەتی بۆ خۆڵقاندنی ژیانێکی ئازاد لە ناوچەکەدا".

ڕوکەن ئەحمەد، هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگای دیمۆکراتیک (تەڤ-دەم) سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لەسەر ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ANF  قسەی کرد.

ڕوکەن ئەحمەد دەستنیشانی کرد کە دەوڵەتی تورک ئەمساڵ زۆر جار هێرشی کردۆتە سەر ژێرخانی باکوور و ڕۆژهەلاتی سوریا و وتی: "دەوڵەتی تورک ئەو ناوچانە دەکاتە ئامانج کە خزمەتگوزاری تێیدا پێشکەوتووە. ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەرەرای گەمارۆ و دەرفەتە کەمەکانیان توانییان ناوچەکە نوژەن بکەنەوە و خزمەتگوزاری بۆ ژیانی خەڵک دابین بکەن، بەڵام دەوڵەتی تورک ئەحەمولی ئەمە ناکات و چاوی بەو ئیدارەیە هەڵنایەت. ئەمەش بێ تەحەمولی دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر پەیمانی کۆمەڵایەتی نیشاندەدات".

'دەیانەوێت گەلەکەمان کۆچبەر بکەن'

ڕوکەن ئەحمەد سەبارەت بە ئامانجی دەوڵەتی داگیرکەری تورک قسەی کرد و وتی: "ئامانجە سەرەکییەکانی دەوڵەتی تورک بەئامانجگرتنی ژێرخانی ناوچەکە و کۆچبەرکردنی گەلە. ئەو شوێنانەی کە بۆردومان کراون، ناوەندی ڕێکخستن و دامەزراوە مەدەنییەکانی ناوچەکەن. گەل لەو ناوەندانەدا خەباتی خۆیان بەڕێوە دەبەن، هەروەها ئەو شوێنانەن کە خەڵک بژێوی ژیانی خۆییان تێدا دابین دەکەن. بەڵام دەبێت ئەوە بزانرێت کە گەل پێداگرە لە بڕیارداری خۆی. گەلی ناوچەکە لە پەیامەکایاندا وتیان کە 'ئەگەر شتێکمان نەما بیخۆین، خاکی خۆمان دەخۆین و خاکەکانمان بەجێناهێڵین'. دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر پێداگریی گەل بۆ بەرخۆدان تەحەموڵی نەماوە. دەوڵەتی تورک دەیەوێت ڕووبەروی گەلێکی تەسلیم کراو و تێکشکاو ببێتەوە، بەڵام گەلەکەمان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرخۆدانی خۆیان گەورەتر دەکەن. هەروەها بەشدار بوونی گەلی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەنگاوی "ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی گەلی کورد" بە شێوەیەکی چالاکانە دەوڵەتی تورکی هەراسان کردووە.

"ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل نیشانەی بێ چارەییە"

ڕوکەن ئەحمەد دەستنیشانی کرد کە خەڵکی سڤیل دەکرێنە ئامانج و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا، "بە ئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی بێچارەیی دەوڵەتی تورک نیشان دەدات. گەریلاکانی ئازادی کوردستان سەرەڕای بارودۆخی سەختی زستان چالاکی نایابیان لە ناوچەکانی پاراستنی میدیادا ئەنجامدا. بەم چالاکییە پشتیوانیان لەو بەرخۆدانە کرد کە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی بەڕێوەدەچێت. دەوڵەتی تورک بە هۆی شکستەکانی لە بەرامبەر تێکۆشەرانی تەڤگەری ئازادی کوردستان، ژێرخانی ناوچەکە و خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج".

"خاوەنداری دەکەین لە خاک و ئازادی خۆمان"

ڕوکەن ئەحمەد هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر گەل شەرمەزار کرد و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "دەبێت گەلەکەمان بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و بەرخۆدانی زیندانیانی زیندانەکانی تورکیا بۆ خۆی بە نموونە وەربگرێت و ڕیزەکانی بەرخۆدان بەهێزتر بکات. دەبێت ئێمە بە چالاکی و تێکۆشان و بەرخۆدانمان ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەدەست بهێنین. دەبێت ئێمە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بێینە میدانەکان و بە تورەیی خۆمان هێڕشەکانی دەوڵەتی تورک لەناو ببەین. دەبێت گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات و دۆستانیشمان ئەوە باش بزانن کە ئەم هێرشانە بۆ تێکشکاندنی ئیرادەی گەلەکەمانە. دەوڵەتی تورک پێداگرە لەسەر کۆچبەر کردنی گەل لە ناوچەکانیان. دەبێت ئێمەش بۆ ژیانێکی ئازاد لە وڵاتێکی ئازاد پێداگری بکەین و بەرخۆدانمان بەهێزتر بکەین".