حەوتەم ژمارەی 'رۆژمێری گۆشەگیری' کە ١٥ رۆژ جارێک لەلایەن کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی (ئۆهەدە) بڵاودەکرێتەوە، کەوتە بەردیدەی خوێنەرانی.
لە رۆژمێرەکەدا کە بە ئامانجی ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگا لە گۆشەگیری لە زیندانی ئاسایشی بەرزی جۆری ئێفی ئیمراڵی بڵاودەکرێتەوە، ئەوەی بە بیرخستەوە کە زانیاری وەرنەگرتن لە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکە حامیلی یڵدرم، وەیسی ئاکتاش و عومەر خەیری کۆنار کە لە گۆشەگیرییەکی تونددان، پێیناوەتە مانگی ٣٨ەمینەوە.
لە رۆژمێرەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە لە ئیمراڵی ماوەی ٢٤ ساڵ و دوو مانگ و ١٨ رۆژە گۆشەگیری هەیە، ٤ ساڵ و مانگێک و ٣٠ رۆژە بنەماڵەکان نەیانتوانیوە دیدار ئەنجام بدەن، ٤ ساڵ و دوو مانگ و ٢٦ رۆژە پاڕێزەران نەیانتوانیوە دیدار ساز بکەن و سەرنجیان بۆ سەر ئەوەش خستووەتەڕوو کە دوو ساڵ و ١٣ مانگ و ٧ رۆژە مامەڵەی 'زانیاریوەرنەگرتنی رەها' لەئارادایە.
ئۆهەدە باسی لەوەڵامی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی زیندانەکانی سەر بە وەزارەتی داد کردووە، بۆ داواکارییەکەی پارتی یەکسانی دیموکراسی (دەم پارتی) کە لە ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣دا بڵاوکرابووەوە. لە ئاگاداریکەدا کە بە ناونیشانی "وەزارەتی داد نکۆڵی لە گۆشەگیری کرد" بەم جۆرە هاتووە: "لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەوە بانگەشە کراوە کە لە زیندانی ئیمراڵی گۆشەگیری رەها بوونی نییە و زیندانیان بە شێوەیەکی یەکسان لە هەموو مافە یاسایی و رێساییەکانیان سودمەندن. نوسینگەی یاسایی سەدەش ئەم پرسیارەی ئاراستەی وەزارەتی داد کرد 'دوایین جار کەی دیدار ئەنجام دراوە'.
لە رۆژمێرەکەدا ئاماژە بە دۆخی وەیسی ئاکتاش لە زیندانی ئیمراڵیش کراوە کە ئازادکردنەکەی بۆ ماوەی یەک ساڵ دواخراوە و ئەوە خراوەتەڕوو کە راگەیەندراوە ئاکتاش کە لە زیندانی ئیمراڵی زیندانییە، بە گوێرەی ئەو خشتەیەی بەر لە ماوەیەک داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا ئامادەیکردبوو، دەبوایە لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤دا ئازاد بکرایە، بەڵام بە بڕیاری لیژنەی چاودێری و کارگێڕی ئازادکردنەکەی ساڵێک دواخراوە.
لەو رووەوە لە رۆژمێرەکەدا هاتووە، کە بڕیارەکە لە دژی یاسایە و بەم جۆرە وتراوە، "ئەو بڕیارە کە بە واتای زەوتکردنی ئازادی بەڕێز ئاکتاشە، رادەستی پاڕێزەران نەکراوە".
ئۆهەدە لە رۆژمێرەکەدا جێگە بۆ چالاکی بە داوای "ئازادی بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد" کراوەتەوە، کە لەلایەن زیندانیانەوە بەڕێوەدەچێت. لە لاپەڕەی دووەمی رۆژمێرەکەدا جگە لە چالاکی "بایکۆت" کە لە زیندانەکان بەردەوامە، لێدوانی سەرۆکی کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) ئالان میشێل خراوەتەڕوو کە باسی کەوەکردبوو، کۆمیتەکە ساڵی ٢٠٢٢ سەردانی ئیمراڵی کردووە، راپۆرتی ئامادەکردووە، بەڵام بڵاوکردنەوەکەی پێویستی بە رەزامەندی و رێگەپێدانی تورکیایە.
یەک لە بەشداربووانی کۆنفرانسی ١١ی نیسان لە پەرلەمانی ئەوروپا، لە پارێزەرانی سەندیکای پارێزەرانی پاریس ژان پرۆسەر لەسەر ئاستی یاسایی گۆشەگیری لە ئیمراڵی و مامەڵەی سی پی تی لە دژی گۆشەگیری ئاماژە بۆکراو هەڵسەنگاندنی کردووە و ئەو بابەتەش لە بوڵتەنی رۆژمێرەکەدا بڵاوکراوەتەوە.
هـ . ب