لە حەلەب بەرهەمەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخوێندرێنەوە

دانیشتوانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە ڕۆژانە بەرگرینامە و پەرتووکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەخوێننەوە و گفتوگۆی لە سەر دەکەن.

لەسەرانسەری جیهاندا لە ١٠ی تشریینی یەکەمەوە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" دەستیپێکردووە. لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەشدا کامپینی "ڕۆژانی خوێندنەوەی پەرتووکەکانی عەبدوڵا ئۆجالان" دەستیپێکردووە. پەیوەست بەم کامپینەوە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شێوەی چالاکی بەشداری کامپینەکە بوون.

وەک هەموو شارەکانی تر، لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب، پەرتووکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕیگەیی ئەنجوومەن و کۆمۆنەکانی ژنانەوە دەخوێنرێنەوە، بە دروستکردنی ٤ کۆمۆن زیاتر لە ١٢١ ژن سەرقاڵی خوێندنەوە و گفتوگۆکردنن لە سەر پەرتووکەکان.

ئەو ژنانەی لە ئەنجوومەنی شەهید گولێ سەلمۆ کۆبوونەتەوە، تا ئێستا ٤ بەرگی بەرگرینامەی ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان خوێندۆتەوە و لە ئێستاشدا لە خوێندنەوەی پەرتووکی 'چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیک' دان.

قڕکردنی گەلان پەیوەندی بە چاند و زمانەوە هەیە

لەیلا ئەلۆی باسی لە گفتوگۆنیان کرد و وتی: "ڕیبەر ئاپۆ لە بەرگی پێنجەمی بەرگرینامەکەیدا باس لە بابەتی چاند و زمان دەکات. چاند و زمانی گەلان دەرخەری شێوازی ژیانی گەلانە. هەر گەلە و چاند و زمانێکی جیاوازی هەیە. قڕکردنی گەلانیش پەیوەندی بە چاند و زمانەوە هەیە و لەو ڕووەوە پێکدەهێنرێت."

هەروەها فاتمە ئەمیر بەشداربوونی کامپنەکە باسی لەوەکرد ڕۆژانە بەشێوەیەکی ڕێک و پێک پەرتووکەکان دەخوێنینەوە و وتی: "وەک ژنان بە کۆمەڵی پەرتووکەکان دەخوێنیەوە و دواتر ڕا و سەرەنجی خۆمان لەسەر بابەتەکان دەردەبڕین. لە ڕێگەی ئەم پەرتووەکانەوە وەڵامی ئەوەمان دەستدەکەوێت؛ کێن و چیمان دەوێت؟ پارادیمەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو جیهاندا دەخوێنرێتەوە و بووە بەسەرچاوەی هۆشیاری بۆ هەموو کۆمەڵگەکان. بۆیە وەک ژنان ئەرکمان پارادایم و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بڵاوبکەینەوە."