جیک: هەوڵ دەدەن تۆڵەی داعش بکەنەوە
کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان (جیک) بەرامبەر بە سەپاندنی سزا قورسەکانی دۆسیەی سیاسی کۆبانی بەسەر سیاسەتمەداراندا کاردانەوەی نیشاندا و ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات تۆڵەی تاریکترین پەرەستانی داعش بکاتەوە.

کۆمەڵگەی ئیسلامیی کوردستان لە بەیاننامەیەکی نووسراودا، بڕیاری دۆسیەی سیاسی کۆبانێی کە سزای سەدان ساڵ زیندانی بەسەر سیاسەتمەدارانی کورددا سەپاندووە شەرمەزار کرد. لە بەیاننامەکەدا، بە توندی ڕەخنە لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورک و ئەردۆغان کە دژایەتی گەلی کورد دەکات، گیرا و وتراوە: "دەوڵەتی ڕەگەزپەرستی تورک و فیرعەونەکەی ئەردۆغان، دوژمنی خودا و مرۆڤایەتی، داعش کە نەیتوانی لە ڕێگەی ئەوەو گەلی کورد کۆمەڵکوژ بکات، بە سزادانی سیاسەتمەداران کورد دەیەوێت تۆڵەی بکاتەوە."
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەوان زۆر بەهێزتر لە پێشو درێژە بە تێکۆشانی حەق، ڕەوا و ئینسانی خۆیان دەدەن و بە ئیزنی خوای گەورە ئەم تێکۆشانە سیاسی، فەرهەنگی، زانستی و چەکدارییەی گەلی کورد کە بەڕێوە دەچیت سەردەکەوێت."