گروپی چەپی پەرلەمانی ئەوروپا، بەرامبەر بە بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ کاردانەوەی نیشان دا

گروپی چەپی پەرلەمانی ئەوروپا، بەرامبەر بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ کاردانەوەی نیشاندا و وتی: "چالاکی دژ بە داعش لە تورکیا بە تاوان هەژمار دەکرێت".

گروپی چەپی پەرلەمانی ئەوروپا-GUE/NGL بەرامبەر بە سزای ٤٢ساڵ زیندانیکردن بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاش و ٣٠ ساڵ و ٣مانگ بە فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە لە دۆسیەی کۆبانێدا کاردانەوەی نیشاندا. لە لاپەڕەی فەرمی GUE/NGLدا بڵاوی کردووتەوە، "دۆسیەی کۆبانێ یەکێکە لە ڕووداوە گەورەکانی تورکیا."

لە درێژەی بەیاننامەکەدا وتراوە: "لە ساڵی ٢٠١٤داعش هێرشی کردە سەر کۆبانێ لە سوریا، چالاکییەکانی دژ بە داعش لە تورکیا بە تاوان دەبینرێن." هەروەها ئتیکتی"کۆبانی کەرامەتمانە" و "یەکێتی" بڵاو کراوەتەوە.