'پێداگری لەسەر گۆشەگیری، پێداگرییە لەسەر شەڕ'
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە سیبەل یگیتاڵپ رایگەیاند، "گۆشەگیری لە سەر بەڕێز ئۆجالان وەک شەڕ کاریگەر لە سەر کۆمەڵگا دادەنێت. بەردەوامیدان بە گۆشەگیری بە واتە پێداگرییە لە شەڕ".
پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە سیبەل یگیتاڵپ رایگەیاند، "گۆشەگیری لە سەر بەڕێز ئۆجالان وەک شەڕ کاریگەر لە سەر کۆمەڵگا دادەنێت. بەردەوامیدان بە گۆشەگیری بە واتە پێداگرییە لە شەڕ".
سیاسەتمەداری کورد سیبەل یگیتئاڵپ رایەگیاند، بونیادنانی داهاتووی گەلانی تورکیا بە شێوەیەکی پارێزراو، لە رێگەی ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە دەستەبەر دەبێت.
یگیتئاڵپ قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و باسی لەوەکرد، کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، پێویستی و مەرجی سەرەکیە بۆ خوشگوزەرانی گەلانی تورکیا و هێنانەدی داواکاری قەوارە بۆ گەلی کورد و داهاتووی پارێزراویان. یگیتئاڵپ ئەوەشی خستەڕوو، " گۆشەگیری لە سەر بەڕێز ئۆجالان لە کۆمەڵگادا وەک شەڕێک دەبینرێت. درێژەدان بە گۆشەگیری پێداگرییە لەسەر ئەو شەڕە. گەلی کورد بەڕێز ئۆجالان وەک بەردەنگی سەرەکی دانوستان دەبینێت و بە ملیۆنان واژۆ رەوانەی پەرلەمانی تورکیا کراوە. لە گۆڕەپانەکانی نەورۆز لە کاتی پیرۆزباییەکانی ٨ی مارسدا گەلی کورد جارێکی دیکە ئەوەی بە روونی نیشاندایەوە".
هەندێک لە سەر شەڕ دەژین
یگیتئاڵپ ئەوەی خستەڕوو کە هەندێک لە سەر شەڕ، لەسەر ئەوەی گەلان بکەنە دوژمنی یەکتر و لە سەر قووڵکردنەوەی قەیرانی ئابوری دەژین و بەم جۆرە بەردەوام بوو، " دەوڵەت نەتەوەی تورک هەوڵ دەدات ۆی لە سەر ئیتنیک، باوەڕی و رەگەزەکان بونیادبنێت. ئیتر ئەستەمە پرۆسەیەکی بەو جۆرە بەڕێوەبچێت. پرۆسەیەکە کە گەل بەرەو هەژاری و لەبەریەکهەڵوەشانەوە دەبات. بۆ ئەوەی توندوتیژی کۆتایی پێبهێندرێت، دەبێت گۆشەگیری سەر بەڕێز ئۆجالان هەڵبگیرێت و سەرلەنوێ ئازادیی جەستەیی بەدەستبهێنێتەوە".
دەبێت کەشی توندوتیژی تێپەڕێندرێت
یگیتئاڵپ باسی لەوەکرد کە زیندانیان لە دژی سیستمی گۆشەگیری هەڵوێستیان نیشان داوە و وتی، "زیندانیان دیدار لەگەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجام نادەن و پەویەندی تەلەفونی و دادگاکانیان بایکۆت کردووە و هەوڵ دەدەن بەو هەڵوێستەیان سەرنج بۆ سەر گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان رابکێشن. ئێستا تاکە رێگە کە گەلانی تورکیا و گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەو کەشی توندوتیژیە رزگاریان بێت، هەڵگرتنی هەلومەرجی گۆشەگیری لەسەر بەڕێز ئۆجالان و مسۆگەر کردنی ئازادی ئەو و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی دانوستانە لە نزیکترین کاتدا".
هـ . ب