ڕەوشی ئەو هاووڵاتییە سڤیلەی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لە شێراوا بریندار کرا، سەختە

زانراوە ڕەوشی ئەو هاووڵاتییە سڤیلەی لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندی بێنەی شێراوای عەفرین بریندار کراوە، سەختە.

دوێنێ فرۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی بۆمب هەڵگری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ماڵیک و ناوەندێکی حکومەتی شامی لە گوندی بێنەی ناوچەی شێراوای کانتۆنی عەفرین بۆردومانکردبوو. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا کەسێکی سڤیل بە ناوی عیسا ئەحمەد بریندار بوو.

بەرپرسانی نەخۆشخانەی ئاڤرین دەستنیشانیان کرد کە باری تەندروستی عیسا ئەحمەد ناجێگیرە و لەژێر چاودێری تایبەتدایە.