ئەوەی کە بەسەرئەرمەنییەکاندا هات ئێستا بەسەرهاووڵاتیانی عەفریندا دێنن

بنەماڵەی سەعدیە ئیبراهیم یەک لەو ئەرمەنیانەی خەڵکی ڕەحا کە لە کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی ١٩١٥ دا ڕزگاری بووە، دەڵێت "ئەوەی کە بەسەر ئێمەیاندا هات، ئێستا بەسەری عەفرینیەکانیدا دەهێنن".

سەعدیە ئیبراهیمی تەمەن ٦٤ ساڵ لە عامودێی ڕۆژئاوای کوردستان دەژیت  وتی "ئەگەرچی ١٠٣ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی ئێمەی ئەرمەنیدا تێپەڕبووە، بەڵام ئازارەکانمان تازەن. ئەو فشار و ستەمانەی کە لە خەڵکی عەفرین دەکرێن، ئازارەکانی ئێمە قووڵتر دەکەن".

باوکی سەعدیە ئیبراهیم  یەکێکە لەو ئەرمەنیانەی روحایە کە لە کۆمەلکوژیی ئەرمەنیەکان لە ساڵی ١٩١٥ ڕزگاری بووە. دایکیشی کوردە. سەعدیە ئیبراهیم لە عامودێ لە دایکبووە و ئێستاش لە قامیشلۆ دەژی. خۆی بە ناسنامەی ئەرمەنی پێناسەدەکات . بە وتەی باوکی "ڕۆڵەکانم ئەسڵی خۆیان لە بیر ناکەن" گەورە بووە. بەو ئازارانەی کە باوکی ئەو و گەلەکەی بینیویانە ئێستا سەعدیە دەژی. سەعدیە ئیبراهیم دەڵێت "وەکو ساڵی ١٩١٥ ئەمڕۆش لە عەفرین مرۆڤەکان لە جێگە و واری خۆیان دەردەکرێن، دەکوژرێن، ژن و منداڵ دەڕفێنرێن".

 دایە سەعدیە بەبیری دێنێتەوە کە لە بنەماڵەی ئەوان تەنها باوکی و پورێکی لە کۆمەلکوژیی ئەرمەنیەکاندا ڕزگاریان بووە و گوتی "هەتا ڕۆشتمە پۆلی ٦ ی سەرەتایی، باوکم بە غەمگینی دەبینی. من ڕۆژێکی خۆشی ئەوم نەدیت. بۆئەوەی بنەماڵەکەی بدۆزێتەوە لە هەموو شوێنێک پرسیاری دەکرد. ئێمە شەش خوشک و برا بووین. باوکم هەمیشە باسی چیرۆکی ئەوانی بۆ دەکردین و دەیگوت 'ڕۆڵەکانم، ئێوە ئەسڵی خۆتان لەبیر نەکەن. ڕاستە ئەمڕۆ ئێوە موسوڵمانن، بەڵام لە ئەسڵیدا ئەرمەنیی و مەسیحین. بەهۆی ئەوەی بنەماڵەکەیان دەستگیرکردبوو، هەمیشە شاردبوویەوە کە ئەرمەنین. خۆی وەکو موسوڵمان نیشان دابوو. چونکە تورکەکان لە هەر شوێنێک ئەرمەنیان ببینایە ڕاستەوخۆ دەیانکوشت".

http://anfnews.tv/files/1294-103-yl-gecti-ama-guenuemuezde-de-zulmuen-ad-efrin.mp4

'لەبیر ناکرێت'

چیرۆکی باوکم زۆر سەخت و بە ئازار بوو. دڵی منی دەسووتاند. ئەوە ١٠٣ ساڵ بەسەریدا تێپەڕبووە، بەڵام برینی ئێمە سارێژ نەبووە. باوکم هەمیشە لەگەڵمدایە. منداڵ و نەوەکانی منیش بەو برینەوە گەورە بوون. هەرگیز ئەوە لە بیرناکەین کە تورکیا بەسەری ئێمەیدا هێنا.

'عەفرین برینی ئێمەی سەرلەنوێ کولاندەوە'

دایە سەعدیە وتیشی "ئێمە ئەمڕۆ لەژێر سایەی بەڕێوەبەریی خۆسەریی دیموکراتیدا ناسنامەی ئەرمەنیی خۆمان بە شێوەیەکی ئازادانە ڕادەگەینین و بە ناسنامەی ئەسڵی خۆمانەوە دەژین. ئەوەی کە تورکیا بەسەری ئێمەیەدا هێنا، ئێستا هەمان قڕکردن بەسەر عەفرینیەکاندا دێنن. ئەوەی کە لە عەفرین کردیان، برینی ئێمەی سەرلەنوێ کولاندەوە. کەس ڕانەپەڕی. دەکرێت کە ئێمە هەموو شت نەبیستین، بەڵام ستەمی قورس لە گەلی عەفرین دەکەن. عەفرینیەکان لە شوێن و واری خۆیان دەردەکەن و خەڵکی بێگانە لەشوێنی ئەوان نیشتەجێ دەکەن. تەنانەت ناوی ئەوێشیان گۆڕیوە و ئێستاش لە عەفرین هەمان شت دەکەن".

ک-ش