لە عەفرین ٣ چەتەى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر کوژران

ناوەندی راگەیاندنى یەپەگە بڵاویکردەوە، لە چالاکیى رۆژانى ١١ و ١٢ی تشرینى یەکەمی شەڕڤاناندا لە عەفرین ٣ چەتەى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر کوژران.

ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) لەبارەى چالاکیى شەڕڤانان لە عەفرین راگەیاندراوێکى بڵاکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى یەپەگەدا هاتووە، شەڕڤانان لە رۆژانی ١١و ١٢ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨دا لە گوندی خەوزاوی و ناوچەى شەرای عەفرین چالاکییان لە دژی چەتەکانى دەوڵەتى تورکیاى داگیرکەر ئەنجامداوە و لەو چالاکییانەدا ٣ چەتە کوژراون.

راگەیاندراوەکەى یەپەگە

"لە چوارچێوەى قۆناغی دووەمی بەرخۆدانى سەردەم لە عەفرین، هێزەکانمان بەردەوامن لە چالاکییەکانیان لە دژی سوپاى تورکی داگیرکەر و گروپە چەتەکانى. لە رۆژانی ١١ و ١٢ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨دا یەکینەکانمان لە گوندی خەوزاوی و هەرێمى قەڵاى نەبی هوری ٢ چالاکیی کاریگەریان لە دژی چەتەکان ئەنجامدا.

رۆژی ١١ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ یەکینەیەکمان لە گوندی خەوزاویى سەر بە عەفرین بە قەناس چالاکییەکیان لە دژی بەرپرسی بازگەی ئەو سنوورە و ئەندامى گروپی چەتەکانى فەیلەقی شام ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا چەتەیەک بە ناوی ماهیر ئیبراهیم خەڵکی ئیدلب کوژرا.

رۆژی ١٢ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ یەکینەیەکى تری هێزەکانمان لە هەرێمى قەڵاى نەبی هوریى ناوچەى شەرا بۆسەیەکیان بۆ چەتەکانى فیرقەى حەمزە دانا. لەو بۆسەیەدا ٢ چەتە بە ناوەکانى محەمەد علێوی خەڵکى حومس و عەبید ئەحمەد خەڵکی ئیدلب کوژران".

ر.م