لە عەین عیسا  ٢ داگیرکەر کوژران و دۆشکەکەی تێکشکێنرا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی هۆشانێی سەر بە عەین عیسا. شەرڤانان بەرپەرچی هێرشەکانیان دایەوە و ئۆتۆمبێڵێک کە دۆشکەی لەسەربوو تێکشکێنرا. لە ئەنجامی پێکدادانەکاندا ٢ چەتەش کوژران.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی ئەمڕۆ گوندی هۆشانی عەین عیسا و ڕێگای ئێم ٤ یان تۆپباران کرد.

شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە. کاتژمێر ١٢:٠٠ ئۆتۆمبێڵێک کە دۆشکەی لەسەر بوو تێکشکێنرا و ٢ چەتەش کوژران.

هێرشی داگیرکەری و تۆپباران بۆ سەر هەرێمەکە بەردەوامە.

ف.ق