هێزەکانی رزگاری عەفرین ناسنامەی شەهیدێکیان ئاشکرا کرد

هێزەکانی رزگاری عەفرین- HREناسنامەی شەڕڤانێکیان ئاشکرا کرد کە لە عەفرین شەهید بوو، هاوکات سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی خانەوادەکەی کرد.

لەم بارەیەوە هێزەکانی رزگاری عەفرین- HREراگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە ٣ی ئازاردا شەڕڤانێکمان بە ناوی سەرهڵدان ساسۆن لە دووەمین قۆناغی خۆڕاگری عەفریندا، لە عەفرین شەهید بوو.

هەڤاڵ سەرهڵدان لە ناو خێزانێکی وڵاتپارێزدا لە دایک بوو. لە تێکۆشان و خۆڕاگریمان لە دژی داگیرکەراندا، وەک شەڕڤانیک رۆڵێکی گرنگی بینی. لە دژی داگیرکاری و قڕکردن و هەموو شێوازێکی دواکەوتوویی بە رقێکی گەورە و هەڵوێستێکی تێکۆشەرانەوە وەستایەوە. هەڤاڵمان سەرهڵدان لە ناو ریزەکانی خۆڕاگریدا هەر ئەرک و بەرپرسیارییەک بکەوتایە سەر شانی، بە سەرکەوتووانە جێبەجێی دەکرد و دواجاریش چووە ریزی شەهیدانەوە.

ناسنامەی هاوڕێی شەهیدمان بەم شێوەیە یە:

نازناو: سەرهڵدان ساسۆن

ناوی تەواو: ئادەم ئیرتەم

ناوی دایک: زینەت

ناوی باوک: یاسین

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: دووەمین قۆناغی خۆڕاگریی عەفرین - ٣ی ئازاری ٢٠٢٠-عەفرین

ئێمە لە کەسایەتی هەڤاڵمان سەرهڵدان ساسۆندا گشت شەهیدە قارەمانەکانمان بە رێز و حورمەتەوە بە بیر دێنینەوە و سەرەخۆشی خۆشمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهید و گشت گەلەکەمان دەکەین."

ز.ش