چەتە داگیرکەرەکان لە شێراواى عەفرین ٦٠ هاووڵاتییان رفاند

سوپاى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانى لە ماوەى ٢ رۆژدا لە گوندی کورزێلێ لە ناوچەى شێراواى عەفرین ٦٠ هاووڵاتییان رفاندووە، کە یەکێکیان ژنە.

بەپێى ئەو زانیارییانەى بە دەستمان گەیشتوون، سوپاى تورکیاى داگیرکەر و چەتەکانى ئەحرار شام و فرقەتى حەمزە لە گوندی کورزێلێ لە ناوچەى شێراواى عەفرین ٦٠ هاووڵاتییان رفاندووە.

هاوکات چەتەکان ماڵ و موڵکى هاووڵاتیانى ئەو گوندەیان تاڵانکردووە.

ناوى بەشێک لە کەسە رفێنراوەکان بریتین لە: فەرهاد حەمکارۆ تەمەن ٢٥ ساڵ، مەزڵوم قجێ تەمەن ٢٥ ساڵ، حسێن قجێ تەمەن ٢٠ ساڵ، زەکی حەمکارۆ، نوری حەجی تەمەن ٤٥ ساڵ، محەمەد شامی تەمەن ٥٥ ساڵ، سەبحیە سەتاف تەمەن ٦٠ ساڵ.

سەربازان و چەتەکانى تورکیا هاووڵاتییە رفێنراوەکانیان بە قورسی ئەشکەنجە کردووە و بۆ ئازادکردنیان داواى فدیە لە بنەماڵە و کەسوکارەکەیان دەکەن.

ر.م