چالاکی لە ئەمستردام و هامبۆرگ دژی گۆشەگیری
لە گردبوونەوەیەک لە ئەمستردام و هامبۆرگ دووپاتکرایەوە، گەلی کورد بە گۆشەگیری ڕانایەت و تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجام دەدەن.
لە گردبوونەوەیەک لە ئەمستردام و هامبۆرگ دووپاتکرایەوە، گەلی کورد بە گۆشەگیری ڕانایەت و تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجام دەدەن.
لە شاری ئەمستردامی هۆڵەندا و شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزارکرا.
ئەمستردام
کوردستانی و دۆستەکانیان لە ئەمستردام لەسەر بانگەوازی یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکان (ئەدەگەبە) دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەوە.
لە چالاکییەکە ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە، پەیامدرا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بانگەواز لە سی پی تی و ڕای گشتی ئەوروپا کرا بەرپرسیارێتییەکانی خۆی جێبەجێ بکات.
هامبۆرگ
بەهەمانشێوە لە شاری هامبۆرگی گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لەسەر ناوی دەکتەمی هامبۆرگ مەزڵوم ئامەد ڕایگەیاند گەلی کورد هیچ جارێک بە بە گۆشەگیری ڕانایەت و تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجام دەدەن.
ئامەد ڕایگەیاند پێویستە دەمودەست گۆشەگیری کۆتایی بێت و پرسی کورد بە ڕێگەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت.
پەرلەمانتاری پارتی چەپی هامبۆرگ و وتەبێژی گرووپەکە جانسو ئۆزدەمیر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەزاران زیندانی بەهۆی فیکرەوە گیراون و چەندەها کەس لە زیندان گیانیان لەدەستداوە، دووپاتی کردەوە گۆشەگیری قبووڵ ناکەن و گوتی: "عەبدوڵا ئۆجالان لەلایەن ملیۆنان کەسەوە وەک ڕێبەر قبووڵ دەکرێت و موخاتەبی مەزنی چارەسەری پرسی کوردە".
گردبوونەوەکە بە درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" کۆتایی هات.