چیچەک: ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک بنیات دەنێین

پلاتفۆرمی دیموکراسی دژی قەیوم، لە پارکی ئاشیک فەیسەڵ لە ناوچەی سوڵتان غازی بە ئامانجی شەرمەزارکردنی دەستبەسەراگرتنی شارەوانیەکانی ئەسەنیورت و مێردین و ئێلح و خەلفەتی کۆبوونەوەی گەلی ئەنجامدا.

ئەندامی مەجلیسی گشتی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان و پەرلەمانتاری دەم پارتی ئیستەنبوڵ جەنگیز چیچەک لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە پێداگرە لەسەر جیاکاری و یەکپەرستی ئەمەش بەرئەنجامی سیستەمی دەوڵەت_نەتەوەی سەد ساڵەیە، گوتی: "دەم پارتی نەوەک هەر بۆ گەلی کورد بەرگری لە دۆزی چارەسەری دیموکراتیک کرد. گوتی هەموو گەل و باوەڕەکان پێکهێنەری سەرەکی ئەم خاکەن. بەڵام ئەوە سەد ساڵە کۆمار تورکێتی و ئایین‌پەرستی و ڕەگەزپەرستی لەسەر ئێمە دەسەپێنێت".

ڕێپێوانی کۆڵن

چیچەک تیشکی خستەسەر ڕێپێوانی کۆڵن و گوتی: "ئەمڕۆ سەدان هەزار کوردستانی بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد و ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان لە کۆڵن ڕێپێوان ڕێپێوان دەکەن" و دووپاتی کردەوە تێکۆشان لە هەموو گۆڕەپانێک بەردەوامە.

چیچەک جەختی کردەوە سیاسەتی دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکان و قەیوم واتای دزی و کودەتایە.

چیچەک ٨٧ هەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی سەید ڕەزا و هاوڕێکانی بیرهێنایەوە، گوتی: "سەید ڕەزا پێش لەسێدارەدانی گوتی "من نەمتوانی فێڵ و تەڵەکەی ئێوە لەناوببەم، ئەمە مایەی دەردی منە؛ بەڵام من چۆکم بەرامبەرتان دانەدا، با ئەمەش ببێتە مایەی دەردی ئێوە. بەڵام ئیتر ئێمە دەتوانین فێڵ و تەڵەکەی ئێوە پووچەڵ بکەینەوە".

"کودەتا لە ئیرادەی گەل کرا"

بەڕێوەبەری ناوچەی سوڵتان غازی دەم پارتی فیلیز ئۆک گوتی: "وەک هێزەکانی دیموکراسیی دژی قەیوم، دژی ئەو کەسانەی لەڕێگەی قەیومەوە کودەتایان بەرامبەر ئیرادەی گەل کرد، دەنگ هەڵدەبڕین و تێدەکۆشین. قەیوم کودەتایە لە ئیرادەی گەل! دژی ئەم کودەتایە لە هەموو جێیەک یەکگرتن و تێکۆشانمان مەزن دەکەین".