شاندی جەهەپە لە جولەمێرگە: قەیوم نایاساییە

شاندێکی جەهەپە پاش زەوتکردنی شارەوانی جولەمێرگ سەردانی هاتنە شارەکە و سەردانی دەم پارتیان کرد، وتەبێژی جەهەپە دەنیز یوجەل ڕایگەیاند ئەم کارە نایاساییە و گوتی: "لە هەموو گۆڕەپانێک درێژە بە یەکگرتنی خۆمان دەدەین".

شاندێکی جەهەپە لە جولەمێرگە

شاندێکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) چوونە جولەمێرگ، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و هاوسەرۆکانی دەبەپە چیدەم کلچگون ئوچار و کەسکین بایندەر و ئەندامانی دەم پارتی پێشوازیان لە شاندەکە کرد.

حاتەم ئۆغۆللاری سوپاسی شاندەکەی کرد و دووپاتی کردەوە پێکەوە خاوەنداری لە دیموکراسی دەکەین، دەتوانین بە یەکگرتن زیهنیەتی کودەتاچی لەناوببەین.

وتەبێژی جەهەپە دەنیز یوجەل پشتگیری بۆ دەم پارتی ڕاگەیاند، دووپاتی کردەوە هێشتا دەسەڵاتی ئاکەپە پەنا بۆ کودەتا دەبات بۆ بەڕێوەبردن، گوتی: "وەک جەهەپە لە هەموو گۆڕەپانێک درێژە یەکگرتنی خۆمان دەدەین".

شاندەکە بۆ ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک بینای دەم پارتیان جێهێشت.