هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌زای ته‌مه‌للی له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنكارانی شاری وان نانی به‌یانی خوارد و دواتر كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجام دا. ته‌مه‌للی ده‌ستنیشانی كرد كه له توركیا سیسته‌می دادوه‌ری بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ نییه. گوتیشی: «له توركیا ڕۆژنامه‌وانان له‌سه‌ر فه‌رمان و داوای سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه ئازاد ده‌كرێن. ئه‌مڕۆ مێدیا له‌م وه‌ڵاته‌دا ئازاد نییه و ناتوانێت به سه‌ربه‌ستی هه‌واڵ ساز بكات.»
«له ده‌ره‌وه ده‌ست له كاروباری دادوه‌ری وه‌رده‌درێت»
سه‌زای ته‌مه‌للی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا له ئامه‌د ٢٦ هه‌ڤاڵیان ده‌ستگیركراون كه هیچ تاوان و به‌ڵگه‌یه‌كیش له‌ئارادا نییه، به‌ڵكو هه‌موویان به‌هۆی خه‌باتی هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یران فه‌رمانی گرتنیان له كۆشكه‌وه بۆ ده‌رچووه.
«ده‌وڵه‌تانی ده‌ره‌وه ده‌ست له كاروباری دادوه‌ریی توركیا وه‌رده‌ده‌ن. تا ئه‌و كاته‌ی دادگه سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن نه‌بێت، دادپه‌روه‌ری پێشناكه‌وێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستگیرده‌كرێن، ده‌خرێنه زیندانه‌وه و سزا ده‌درێن له كوێ دادپه‌روه‌ری به‌ده‌ستبێنن؟ ئه‌مڕۆ دادوه‌ر به فه‌رمانی كۆشك ئۆپه‌راسیۆن ده‌كات و به فه‌رمانی كۆشك خه‌ڵك ده‌ستگیر ده‌كات. دوایین جار له ڕۆژانی ڕابردوودا له ئامه‌د به‌تووندوتیژی و بێ دادی خه‌ڵك ده‌ستگیر كرا. له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به‌داخه‌وه ٢٦ هه‌ڤاڵمان زیندانی كران. له‌به‌رئه‌وه‌ی دادگه سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نیی خۆی ون كردووه، به‌بێ به‌ڵگه ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی به‌ند كردووه. دادگه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی هه‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی تاوانێك هه‌بێت، له‌سه‌ر بنه‌مای شاهیدی نادیار ئه‌و كه‌سانه‌ی زیندانی كردووه. تاكه هۆكار ئه‌وه‌یه ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌مان به‌شدارییان له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یران كردووه. هاوسه‌رۆكی لقی ئامه‌دی پارته‌كه‌مان زیندانی كراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شداری كردووه له كاروخه‌باتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.»
«هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئاكه‌په هیچ ڕه‌وایه‌تی نییه»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ڕایگه‌یاند، ئه‌و كارانه‌ی ئاكه‌په به ناوی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ده‌یكات، هیچ ڕه‌وایه‌تی نییه. له‌وباره‌یه‌وه گوتی: ئاكه‌په به هاوكاری پارێزگار و قائیمقام كاروباری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌بات. دوای ئه‌وه‌ی تێگه‌یشت كه له هه‌ڵبژاردن شكست دێنێت، تووندوتیژی زیاد ده‌كات.
«ئه‌مڕۆ ٩٦ هاوشاره‌دار له هه‌رێمه‌كه له ڕێی قه‌یوومه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن. ئه‌مه گه‌وره‌ترین شه‌رمه بۆ توركیا. دادگه سه‌ربه‌خۆ نییه، ڕێگری له مێدیا ده‌كرێت، ئه‌وانه‌ی سیاسه‌تی دیموكراتیك به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن وه‌ك په‌رله‌مانتار، هاوشاره‌دار و هاوسه‌رۆكی رێكخستنه‌كانمان، زیندانی كراون. نه‌ك ته‌نیا له‌م هه‌رێمه، ئه‌گه‌ر له ده‌ستی بێت له سه‌رانسه‌ری وه‌ڵات قه‌یووم داده‌مه‌زرێنێت.»
سه‌زای ته‌مه‌للی داوای له هه‌موو گه‌لان و پێكهاته‌كان كرد كه پێكه‌وه هاوكاری ڕێكخستنه كۆمه‌ڵایه‌تی و دیموكراتیكه‌كان بكه‌ن و كاندیده‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان هه‌ڵبژێرن. گوتیشی: «ئێمه به ڕه‌نگ، باوه‌ڕی و ناسنامه‌ی جیاواز لای یه‌كتر كۆده‌بینه‌وه. خۆمان و شاره‌كانمان به خۆمان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین. هاوسه‌نگی له نوێنه‌رایه‌تیكردنی ژنان ده‌پارێزین. پێكه‌وه له دژی زۆرده‌ستی تێده‌كۆشین. له لایه‌كه‌وه كه‌مپینێك هه‌یه كه له‌ڕێی قه‌یوومه‌كانه‌وه به سه‌پاندنی یه‌ك كه‌س ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێك به‌خۆیه‌وه گرێ بدات، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كه‌مپینێك هه‌یه كه هۆشمه‌ندیی دیموكراتی، فره‌ڕه‌نگی و فره‌ده‌نگی هه‌موو ڕه‌نگ و باوه‌ڕییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت.»
ته‌مه‌للی داوای له هه‌موو پێكهاته دیموكرات و ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیا كرد كه پێكه‌وه هه‌وڵی بونیادنانی ده‌ستوورێكی دیموكراتیك و ئازادیپارێز بده‌ن.
s.m