تەڤگەری ئازادیی: پێویسته ڕاپه‌ڕینى شیلادزێ هه‌موو باشوور بگرێته‌وه

• ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان دەربارەی خۆپیشاندانەکانی گەلی شیلادزێ لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕایگەیاند، ڕاپه‌ڕینى جەماوەریی شێلادزێ دژ بە داگیرکاریی پێویسته‌ هه‌موو باشور بگرێته‌وه.

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان:

"دەوڵەتى داگیرکەرى تورکیا بە درێژایى چەندین ساڵە بەشێکى زۆرى باشورى کوردستانى داگیرکردووەء هەر دەچێت لە چوارچێوەى پیلانێکى چەپەڵدا دەیەوێت ئەم داگیرکاریە بەردەوامى پێ بداتء رۆژانەش بنکەو بارەگاء ژمارەى سەربازانء چەکء تەقەمەنىء دامء دەزگا سیخوڕیەکانى فراوانتر دەکات. لە رۆژى داگیرکاریەوە تا ئێستا بە بیانوى جیا جیا بە شێوازى بۆردومانى هەوایىء هتد.. چەندین هاوڵاتى کردۆتە قوربانى. ئەم داگیرکاریە زۆربەى شوێنەکانى باشورى کوردستانى گرتۆتەوە بە تایبەت هەرێمى بادینانء ناوچەى شێلادزێ، ئامێدى، کانی ماسى، باتوفە، سیدەکان هتد. بە شێوەیەکى بەرچاو زیادى کردووەء رۆژانە هێزى زیاتر دەهێنێتە ئەم ناوچانەو بەردەوامى بە بۆردومانەکان دەدات.

 لەگەڵ ئەو بۆردومانەنەدا رۆژانە گەلەکەمان لە باشورى کوردستانء بە تایبەت لەو هەرێمانەدا قوربانى زۆر دەدات لە رووى گیانى، ژیانىء ئابوریەوە. وێراى ئەوەى کە هێرشء پیلانێکى فراوانى هەیە بۆ دەرکردنى گوندنیشانى ئەم ناوچانەء بەو هۆیەشەوە رۆژانە رووبەرووى زەختء فشارى جۆراو جۆر دەکرێنەوە. دوا جاریش فرۆکە جەنگیەکانى دەوڵەتى فاشیستى تورک لە چەند رۆژى رابردوو جارێکى تر هەرێمى شێلادزێء دێرەلوکیان بۆردومان کردوو لە ئەنجامدا پێنج هاوڵاتى شەهید بوون. ئەمڕۆش کەسوکارى شەهیدء بریندارانء خەڵکى بە هەڵوێستى ناوچەکە لە دژى ئەو داگیرکارىء هێرشە فاشیتانانەى دەوڵەتى تورک دەستیان بە راپەڕین کردووە بۆ دەرکردنى ئەو هێزە داگیرکەرە. وەک تەڤگەرى ئازادى کۆمەڵگەى کوردستان لەگەڵ ئەوەى جارێکى تر شەهیدانى ئەو هێرشانە بەبیر دێنینەوەء هیواى هەرچى زووتر چاکبونەوە بۆ برینداران دەخوازین، لە هەمان کاتدا پشتگیرىء پشتیوانى خۆمان بۆ ئەو راپەرینە دەردەبڕینء دەڵێین کە پێویستە ئەو راپەڕینە فراوانء بەردەوام بێت تا ئەو کاتەى سەرجەم بنکەء بارەگاکانى دەوڵەتى فاشیستى تورک لە باشورى کوردستان بەدەر دەنرێن. بێگومان لە رابردووشدا وەک تەڤگەرى ئازادى بۆ کۆتایى هێنان بەم داگیرکاریانە خاوەن هەڵوێست بوینەء لە پرۆژە، چالاکى جۆراو جۆر تێکۆشانمان کردووەء لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستء تێکۆشانەشمان زۆر جار قوربانى زۆرمان داوەء رووبەڕووى ئاستەنگىء زەختء فشار کراوینەتەوە. لە ئێستاشدا جارێکى تر دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگى ئەو جەماوەرە خاوەن هەڵوێستە. لە کۆتایدا داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە ئەم راپەڕینء ناڕەزاییە بە هۆشیاریەوە لە بەرامبەر هەر دەست تێوەردانێک بەردەوامى پێ بدەنء فراوان بکەین. هەروەها داوا لە حکومەتى هەرێم دەکەین کە تا ئێستا وێراى ئەوەى بێ دەنگ بووە و بێ هەڵوێستیشى زۆر جاربۆتە هاوکارى داگیرکاریەکان، ئیتر بێتە بەرەى جەماوەرەوەء هەڵوێستى جددى بنوێنێت، چونکە ئیتر رقء کینى جەماوەر گەیشتۆتە ئاستی تەقینەوەء چیتر ئەم بێ هەڵوێستیە لە هیچ هێزێک قبوڵ ناکات. لەم کاتەدا پێویستە حکومەتى عێراقیش لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستەى گەل لەم ناوچەیەدا هەوڵەکانى زیاتر بکات بۆ کۆتایى هێنان بەم سنوربەزاندنانە."