لە ستۆکهۆڵم یادی زەینەب کناجی کرایەوە

زەینەب کناجی (زیلان) کە لە ساڵی ١٩٩٦ لە دەرسیم چالاکی فیدایی ئەنجامدا، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید یادیکرایەوە.

مەراسیمی یادکردنەوەکە لە ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتیک ئەنجامدرا و وێنەکانی شەهید زیلان و عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و شەهیدان هەڵواسران.

هەروەها دەستە گوڵ دانران و مۆم داگیرسێنران.

ئایشە گۆکتەپە سەرۆکی یەکێتی ژنانی سارا ڕایگەیاند، کناجی بە چالاکیەکەی ناوی گەلێکی لە پیتی زێڕین لە مێژوودا نووسییەوە کە لەبەر مەترسی لەناوچوون بوو.

گۆکتەپە لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بە ئۆپەڕاسیۆنەکانی دەوڵەتی تورک بۆ قڕکردنی کورد کرد و داوای لە کوردستانیان و دۆستەکانیان کرد کە بە ڕوحی زیلان تێبکۆشن.

ف.ق