پۆلیسى تورکیا لە ئیستەنبول رەشبگیرییەکى ترى ئەنجامدا

پۆلیسەکانى رژێمى ئاکەپە هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان لە ناوچەى سوڵتان غازیى ئیستەنبول و ٩ کەسیان دەستگیرکرد.

بەپێى زانیارییەکان، پۆلیسی تورکیا سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان لە ناوچەى سوڵتان غازیى ئیستەنبول.

تا ئێستا لەسەر هەڵکوتانەکەی پۆلیس و هۆکارى دەستگیرکردنى ئەو هاووڵاتییانە هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.

پۆلیس کەسە دەستگیرکراوەکانى گواستوەتەوە بۆ لقی بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشی ئەو شارە لە شەقامى وەتەن.

ر.م