پێناسەکانى ئۆجالان لەبارەی شەڕ و ئاشتییەوە

ئۆجالان مەرجەکانى دەرچوون لە مۆتەکەى قەیرانی خستووەتەڕوو. ئەوەى کێشەکەى دەستپێکردووە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ لێکتێگەیشتنى دۆڵمەباخچە و مێزی ئیمراڵی و بەوشێوەیە ئاشتى دەتوانێت پێش لە شەڕ بگرێت.

ئۆجالان مەرجەکانى دەرچوون لە مۆتەکەى قەیرانی خستووەتەڕوو. ئەگەر چارەسەرییەک هەبێت ئەو چارەسەرە لە چوارچێوەی ئەو مەرجانەدا دەبێت. ئەوەى کێشەکەى دەستپێکردووە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ لێکتێگەیشتنى دۆڵمەباخچە و مێزی ئیمراڵی و بەوشێوەیە ئاشتى دەتوانێت پێش لە شەڕ بگرێت.

کاتێک باسى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەکرێت، یەکەم پێناسە و وێنا کە بە مێشکى مرۆڤدا دێت شەڕە. ئەم ناوچەیە ماوەیەک باخچەى گەلان بوو، بەڵام ئێستا هەموو شتێک دەکرێت بۆ ئەوەى بکرێت بە شوێنى شەڕ و دۆزەخ. هەموو رۆژێک بە جۆرێک لە توندوتیژى هەوڵ دەدەن رەگى ئەو باخچەیە وشک بکەن.

کاتێک مرۆڤ دەڵێت رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئاشتیش دەبێتە پێویستیی هەموان. نەک تەنها بۆ ئەم ناوچەیە، بەڵکو ئاشتى بۆ سەرتاسەری جیهان و چارەسەرکردنى ریشەییانە پێویستە.

دەبێت پێش هەموو شتێک ئەوە قبوڵ بکەین، کە شەڕ واتە نەبوونى ئاشتى و ئاشتیش واتە نەبوونی شەڕ... ئاشتى کاری بیرکردنەوەیە. نیشانەى بیرکردنەوەیە. شەڕیش وەک بیرکردنەوەیەکى خۆڵەمێشى و لە رێگەدەرچووە. لەبەر ئەوەش ئاشتى بابەتێکى قورسترە.  کاتێک بیربکرێتەوە دەتوانرێت ئاشتى پێبکبهێنرێت بۆ ئەوەى شەڕ روو نەدات.

لەسەر ئەو دوو چەمکە گفتوگۆی زۆر دەکرێت. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست نوێنەرایەتیى بەرەى شەڕ دەکات و گەورەبوونى ئەو بەرەیەش بە مانای ئەوەیە کە خۆى لەسەر پێ بهێڵێتەوە. مۆدێڕنیتەى دیموکراتیکیش لەسەر حەقیقەتى ئەوەیە، کە بەرەى ئاشتى و باخچەى گەلان سەرلەنوێ بونیات بنرێتەوە.

سەرنجڕاکێشترین شیکارییەکان لەبارەى ئەو چەمکانەوە لەلایەن عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کوردەوە خراونەتەڕوو. هەروەها ئەو شەڕەى کورد لەسەر بنەمای بە دەستهێنانى ئازادیى خۆی و لە دژى نەریتخوازیى دەوڵەتەکان دەستپێکردووە لە چوارچێوەى ئەو دوو چەمکە بە باشی شیکردووەتەوە.

پێناسەى ئۆجالان لەبارەى شەڕ و ئاشتی-یەوە

دەوڵەت لە دژى کورد شەڕ دەکات. باشە مرۆڤ دەتوانێت لە ناو ئەو نەریتەدا (نەریتی شەڕی دەوڵەت لە دژى کورد) زمانى ئاشتى بخوڵقێنێت و ئاشتى بەدی بهێنێت. تێکۆشان  لەسەر ئەو کێشەیە ٤٠ ساڵی تێپەڕاند و گرنگترین و سەرەکیترین شایەتى ئەو قۆناغەش ئۆجالانە.

باشە ئۆجالان شەڕ و ئاشتى چۆن شیدەکاتەوە؟

لەلای ئۆجالان شەڕ و ئاشتی لەسەر بنەمای ٣ چەمکی سیاسەت، ئەخلاق و خۆپاراستن-ە.

مرۆڤ دەتوانێت پەیوەندیى نێون ئەو ٣ چەمکە بەمشێوەیە شیبکاتەوە. سیاسەت بە مانای چالاکییە ئافرێنەرە جۆراوجۆرەکانە، واتە ئەو هێزەیە کە پێویستییە ماددی و شادومانیی کۆمەڵگە دروست دەکات و ژیانى رۆژانە رێکدەخات. سیاسەت بەو رادەیە، کە بەڕێوەبردن دیاری دەکات بە هەمان ئەندازەیش پەیوەندیى بە هونەری ئازادییەوە هەیە. کۆمەڵگە چەند سیاسی بێت ئەوەندەش ئازاد دەبێت. کۆمەڵگە و ئەو کەسانەى لە سیاسەت دوورکەوتونەتەوە، یان لە سیاسەت بێبەشکراون وەک مریشکێکى سەربڕوایان لێدێت، چونکە سیاسەت بە ماناى لێکۆڵینەوەیە لە شتە دروست و باشەکان و ئەوەش وادەکات پەیوەندییەکى بەهێز و گەورەی لەگەڵ ئەخلاق دا هەبێت.

بیری سیاسەتى کۆمەڵایەتى

ئەخلاقیش بیری سیاسەتى کۆمەڵایەتییە. لایەنى هەڵوەستەى سیاسەتى دەوڵەت ئەخلاق و حقوقە. کاتێک عەقڵییەت و هۆشمەندیى دەوڵەتپارێز ئەخلاقی دەستبەسەرکرد، حقوق هاتە پێشەوە. باشترین پرسیار بۆ ئەوەى، کە چی بکرێت تاوەکو ئەخلاق بونیات بنرێت، بە دواى خۆیدا بابەتی بونیاتنانى دیموکراسیى راستەوخۆی هینایە پێشەوە، چونکە بەلانیکەمەوە بۆ ئەو بابەتە ٢ کەس لەگەڵ یەکتر قسە دەکەن و لەگەڵ یەکتر کۆدەبنەوە. ئیرادەى بڕیاردانیش لەسەر بەها و نۆرمە ئەخلاقییەکانی دیموکراسی بونیات دەنرێت. ئەو کۆمەڵگەیە کە ئەخلافی لێسەندراوەتەوە، وەک ئەوە وایە دڵی دەرهێنرابێت و خرابێتە ناو تاریکییەوە.  

خۆپاراستن بنەمایەکى بنەڕەتییە

کۆمەڵگەیەک کە نەتوانێت ببێتە کۆمەڵگەیەکى سیاسی و ئەخلاقی، خۆپاراستن بۆ ئەو شتانە کە نییەتی کارێکى بنەڕەتییە. خۆپاراستن کارێکى ئەخلاقییە، چونکە کاتێک ئەخلاق و سیاسەت هیچیان پێنەکرێت، تاکە شتێک کۆمەڵگە دەتوانێت ئەنجامى بدات خۆپاراستنە.

کاتێک لێکدانەوە بۆ ئاشتى و شەڕ دەکرێت، باشە بۆچی باسی 'دۆخی' شەڕ و ئاشتى دەکات. بارودۆخى شەڕ و ئاشتی چییە؟

ئەگەر کۆمەڵگە نەتوانێت بەردەوامی بە خۆى بدات و نەتوانێت دامودەزگاکانى بخاتەکار، ئەوە بەو مانایە دێت کە کەوتووەتە ژێر بار و نیرگەیەکى گەورە و پێشێلکاری و داگیرکەری. ئەوە 'بارودۆخی شەڕە'. مرۆڤ دەتوانێت بە دۆخی شەڕی شارستانیەتەکان لە دژى کۆمەڵگە بڵێت، مێژوو.

خۆپاراستن لەو دۆخى شەڕدا دێتە پێشەوە. ئاشتییەک کە خۆپاراستنى نەبێت بە ماناى تەسلیمبوون و خۆبەدەستەوەدان و کۆیلەیەتییە.

کەى دەست لە چەک هەڵدەگیرێت؟

باسکردن لە چەمکى ئاشتى لە هەلومەرجی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست دا باسێکى ترسناکە. تاوەکو چەمکى ئاشتی و دۆخەکەى باش پێناسە نەکرێت بەکارهێنانەکەى باش نابێت. لەو کاتەدا "ئاشتى" بە مانای نەهێشتنى دۆخی شەڕ و بە مانای نەمانی شەڕ نییە بۆ ئەوەى لایەنێک خۆی جێگیر بکات و خۆى بکاتە سەردەست. لە ئاشتیدا لایەنەکان بوونیان هەیە و نابێت سەردەستى لایەنەکان لە گۆڕێدا بێت. لەو کاتەدا دەبێت بۆ کاراکردنى رێکخراوە گرنگ و سەرەکییەکانی کۆمەڵگە، ئەخلاق و سیاسەت دەست لە چەک هەڵبگیرێت.

رێککەوتنى دەوڵەتى و دیموکراسی

ئەو سێ بابەتە (سیاسەت، ئەخلاق و خۆپاراستن) بنەماکانى ئاشتین. باسکردن لە ئاشتیی هەمیشەیی، کە پشتبەستوو نەبێت بەو مەرج و بابەتانە هیچ مانایەکى نییە. ئاشتی ئەوە نییە، کە سەردەستبوونى دەسەڵاتدارەکان و دەوڵەت بێتەدی. دەسەڵات و دەوڵەت، جا بە هەر ناوێکەوە بن، ئەگەر سەردەستبوونەکەى خۆیان لەگەڵ هێزە دیموکراتیکەکاندا بەش نەکەن ئەوا ئاشتى پێکنایەت. ئەگەر کۆمەڵگە بتوانێت رێکخراوە، یان دامەزراوە ئەخلاقی و سیاسییەکانى چالاک بکات، ئەوا دۆخی سیاسەتى دیموکراتیک دەئافرێت. ئاشتی لە کۆتایى کۆتایدا رێککەوتنە لەگەڵ شەڕ و دیموکراسی و دەوڵەتدا.

 دەبێت پێش لە دۆخی شەڕ بگیرێت

ئۆجالان مەرجەکانى رزگاربوون لە مۆتەکەى قەیرانەکان خستووەتەڕوو. ئەگەر عەقڵییەکى سەلیم و تەندروست باڵادەست بێت، ئەو قۆرتەش دەکرێت بە ژێر گڵەوە. ئەگەر چارەسەرییەک هەبێت ئەوا چارەسەرییەکە لەو چوارچێوەیەدا و بەپێى ئەو دۆخ و بنەمایانە بەدی دێت. ئەوەى کێشەکەى دەستپێکردووە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنەکەى دۆڵمە باخچیە و مێزى دانوستانەکانى ئیمراڵی. لەو رێگەیەوە ئاشتى دەتوانێت پێش بە شەڕ بگرێت. ئەگەر دۆخی ئاشتی نەخرێتە پێش دۆخی شەڕەوە، ئەوا دوژمنایەتى زیاتر دەبێت و سیاسەت و ئەخلاق سست دەبن. لەو کاتەدا هەموو کەس دەنگى خۆى زیاتر بەرز دەکاتەوە و پرسیار و لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو هێرشانەوە ەکات کە دەکرێنە سەر بەهاکانى، ئەو هەنگاوە زۆر بە نرخە و ئەو هەڵوێستە و هەنگاوە دەبێتە کلیلی ئاشتی.

ر.م