کۆڵبەرێکى ترى کورد لە رۆژهەڵاتى کوردستان کوژرا

لە شارى مەریوان بەهۆى هێرشى پاسدارانی ئێرانەوە، کۆڵبەرێک تری کورد گیانى لە دەستدا.

لە شارى مەریوان لە رژهەڵاتى کوردستان و لە سنوورى نێوان رۆژهەڵات و باشوورى کوردستاندا، پاسدارانى ئێران هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک گیانى لە دەستدا.

هەورەها بەهۆى تەقەى راستەوخۆى هێزە ئەمنییەکانى ئێران لە ناوچەى مەرگەوەڕی ورمێ و لە نزیک گوندى شکل ئاباد، کۆڵبەرێک بە ناوی رەشید محەمەد عەلیی تەمەن ٣٤ ساڵ کوژرا.

تەرمی رەشید محەمەد عەلی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکى داد لە شاری ورمێ.

ر.م