عومەر ئەرین لە زیندانى جۆری ئێڵ لە دیلۆک زیندانیکراوە. نامەیەکى بۆ دەرەوە ناردووە و لە نامەکەدا باسی پێشێلکردنى مافەکانى مرۆڤ لە زیندانەکەدا دەکات.
چەند نمونە لە کردەوە و پێشێلکارییەکانى بەرپرسانى ئەو زیندانە بەرامبەر بە زیندانییەکان کە ئەرین باسیکردوون بەمشێوەیەن:
* ئێمە ناتوانین مافی پێکەوە قسەکردن بەکار بهێنین و سوود لە پێکەوەبوون و چالاکبوونی پێکەوەبوون وەربگرین.
* لە قاوشێکى ١٤ کەسیدا ٢٤ کەسیان راگرتووە. تەنها شوێنى خەوتن بۆ ١٤ کەس هەیە. ١٠ کەسی تر ناچارن لەسەر زەوی بخەون.
* بنەماڵەکانمان لە دووریى ٣٠٠ بۆ ٣٥٠ کیلۆمەتردان و لە مانگێکدا تەنها ٣٠ خولەک دەتوانن ئێمە ببینن.
* بەناوى پشکنینەوە هەڵدەکوتنە سەر قاوشەکان و ژوورەکان و کەلوپەلی ناو قاوشەکان تێکوپێک دەدەن و دەستدەگرن بەسەر قەڵەم و دەفتەرەکاندا.
* هەر وەک زیندانییەکانى سەردەمی کودەتاکەی ١٢ی ئەیلول، کاتێک ئێمە دەچین بۆ حەوشەى زیندانەکە، ناچارمان دەکەن ریز ببەستین و بە ریزبەستنى سەربازی بڕۆین بۆ حەوشەکە.
* بە پاساوی بێ بنەما دەستدەکەن بە لێکۆڵینەوە کردن و سزا بەسەر زیندانییەکاندا دەسەپێنن.
* دەسکی هەموو دەرگاکانى شوێنى خۆشۆردن و کەلوپەلەکانى شوێنى خۆشوردنیان بەبێ هۆکار و پاساو دەرهێناوە و لێیانکردوونەتەوە".
ر.م