ئەو رۆژنامەوانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ باوکی ژینا ئەمینی ئەنجامدابوو، دەستگیرکرا

رۆژنامەوان نازیلا مەعروفیان کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ باوکی ژینا ئەمینی ئەنجامدابوو، لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە تاران دەستگیر و رەوانەی زیندانی ئێڤین کرا.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤی ئێران، هێزەکانی رژێمی ئەو وڵاتە رۆژی یەکشەممە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی رۆژنامەوان نازیلا مەعروفیان و دەستگیریان کردووە.

زانرا کە مەعروفیان خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستانە،بەڵام نیشتەجێی تارانە.

گفتوگۆی رۆژنامەوان مەعروفیان لەگەڵ ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا، لە رۆژی ١٩ی تشرینی یەکەم لە سەر ماڵپەڕی موستەقل بڵاوکرایەوە.

مەعروفیان دوای گفتوگۆکە لینکی شرۆڤەی ئەوەی چی بەسەردا بێت بە وتووێژەکە زیادکردبوو و رایگەیاندبوو، "هیچ نیازێکی خۆکوشتنم نییە و هیچ نەخۆشییەکیشم نییە کە بمەوێت خۆم بکوژم".

ماڵەپەڕی موستەقیل دواتر هەواڵەکەی سڕیبووەوە کە تیایدا باوکی ژینا لێدوانی بەرپرسانی لەبارەی کێشەی تەندروستی کچەکەیەوە رەتکردبووەوە. گفتوگۆکە بە ناونیشانی "باوکی مەهسا ئەمینی: درۆ دەکەن!" بڵاوکرابووەوە.

مەعروفیان دوای دەستگیرکردنی رەوانەی زیندانی ئێڤین کرا، کە بە ئەشکەنجەدانی زیندانیان بەناوبانگە.

بەگوێرەی کۆمینەی بەرگریی لە رۆژنامەوانان (سی پی جەی) کە ناوەندەکەی لە نیویۆرکە لە ١٦ی ئەیلولەوە تائێستا لانیکەم ٥٤ رۆژنامەوان دەستگیرکراون. ١٠ لەوانە بە بارمتە ئازادکراون.

هـ . ب