'بۆ ئاشتی و سەقامگیری ناونیشانی چارەسەری عەبدوڵا ئۆجالانە'

کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی سکۆتلەندا کە لە بەریتانیا نوێنەرایەتی زیاتر لە نیو ملیۆن کرێکار دەکات، لە کۆنگرەی گشتیی ٢٠٢٤دا بریاریدا لەپێناو ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان زیاتر بکات.

سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی سکۆتلاند مایک ئارنۆت هەڵسەنگاندنی بۆ بڕیارەکانی کۆنگرەکەیان کرد. لە کۆنگرەکەدا بڕیاردرا کە پەیوەست بە فرۆشتنی چەک لە لایەن بەریتانیاوە بە تورکیا و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد، گوشار بخەنە سەر بەریتانیا و هەروەها دەوڵەتی تورک.

ئارنۆت ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەوان بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەروەها بۆ ئەوەی هەندێک هەنگاو بنرێن بانگەوازیان ئاراستەی حکومەتی بەریتانیا و دەوڵەتی تورک کردووە و رایگەیاند، "لەگەڵ ئەوەش داوامان لە حکومەتی بەریتانیا کرد کە لە ناتۆ هەوڵە دیپلۆماتیکەکانی بخاتەگەڕ و فرۆشتنی چەک بە تورکیا رابگرێت.هەروەها داوامان کرد کە بۆ ئەوەی دەستبەجێ بۆردومانی سەر ناوچە کوردییەکان رابگیرێت، دەست بە هەوڵەکان بکرێت. بڕیارە سەرەکیەکانمان ئەمانەن؛ لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی کوردان رابگیرێن و حکومەتی بەریتانیا لەپێناو ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان گوشار بخاتە سەر تورکیا".

ئارنۆت راشیگەیاند، ئەوان لەپێناو ئازادی ؤەبدوڵا ئۆجالاندا نامەیەکی تایبەت بۆ وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و باڵیۆزخانەی باڵای تورک دەنوسن و وتی: "لە کۆنگرەکەدا بە بەشداری ٣٠٠ نوێنەری زیاتر لە نیوملیۆن کرێکار، یەک لە بابەتە سەرەکیەکانمان پرسی عەبدوڵا ئۆجالان بوو کە ٢٥ ساڵە لە زیندانە و ٣ ساڵە هیچ زانیارییەک لەبارەیەوە نازاندرێت. پەیوەست بە ئەنجامنەدانی دیدار لە نێوان ئەو و پارێزەران و بنەماڵەکەی گفتوگۆمان کرد. لە کاتی ئامادەکردنی ئەنجامنامە و دەرکردنی بڕیاردا، هیچ نوێنەرێکی کۆنگرەکە لە دژی ئەو بڕیارانە نەوەستایەوە و ئێمە بە پشتیوانی رەهای سەرجەم پێکهاتەکانمان ئەو بڕیارانەماندا".

ئارنۆت دەستنیشانی کرد کە عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی چارەسەرییە و وتی، "لەئێستادا ئێمە بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان تێدەکۆشین. بەڵام بڕیارەکانی ئەم کۆنگرەیە دەبنە مایەی ئەوەی کە ئێمە گوشاری زیاتر و قورستر بخەینە سەر دەوڵەتان".

هـ . ب