ژنانی گەنج لە شاری شتوتگارت بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوان دەکەن

لە شاری شتوتگارت لە باشووری ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ژنانی گەنجی تەکو ژن ڕێپێوانێک بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت.

ڕێپێوانی ئازادی لە شتوتگارت

بە پێشەنگایەتیی تەکو ژن، ڕۆژی ١١ی ئایار ڕێپێوانێک بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی – ئازادی سەربەخو" بەڕێوە دەچێت.

کۆمیتەی ئامادەکاری ڕێپێوانەکە بە بەیاننامەیەکی نووسراو ڕاگەیاند: "ڕێبەر ئاپۆ کێشەی کورد وەک کێشەی ژنان دەنرخێنێ و بەو پێیە لێی نزیک دەبێتەوە. ئەم کێشەیە بە کێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەناسرێت. لەسەر ئەم بنەمایە وەک دەزانرێت ڕێبەر ئاپۆ زۆر کەسی مردووی زیندوو کردەوە. ئێمە وەک ژنانی گەنج کە لە ئەنجامی سیاسەتی دوژمنکارانە هاتوینە ئەوروپا، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بە ئازادی خۆمان دەبینین و لەو چوارچێوەدا تێکۆشانی بۆ دەکەین. بۆیە داوا لە هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر دەکەین لە باشووری ئەڵمانیا، بە تێکۆشانێکی مەزن لە چوارچێوەی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان ڕێکخستنێکی بەهێزتر دروست بکەین و سەرکەوتن و ئازادی بەدەست بهێنین."

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ڕێپێوانەکە لە ١١ی ئایار سەعات١٥:٠٠ لە مارینپلاتز بەڕێوەدەچێت.