لە مزگەوتێکی ئەفغانستاندا شەش کەسی مەدەنی کوژران

لە ویلایەتی هەراتی ئەفغانستان لە مزگەوتێکدا کەسێک بە چەک شەس کەسی کوشت و کەسێکی دیکەشی بریندارکرد.

وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان لە راگەیەندراووێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە رۆژی دووشەممە کاتژمێر ٢١:٠٠ کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گولـلەی لە مزگەوتی ناوچەی گوزارەی باشووری شاری هەرات کردووە.

عەبدولمەتین کانی وتەبێژی وەزارەتەکە لە سەر تۆڕی ئیکس بڵاویکردەوە، "شەش کەسی مەدەنی لەو هێرشەدا گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیس برینداربووە".

هـ . ب