کۆنفرانسی ژنانی دەبەپە: دەبێت تێکۆشانمان بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان بەرفراونکەین

ئەنجومەنی ژنانی دەبەپە بە دروشمی "ئێمەی ژنان بە ڕێکخستکاری و ئازادی، کۆمەڵگەیەکی ئازاد بونیاد دەنێیین" سێهەمین کۆنفرانسی ژنانی ئەنجامدا.

کۆنفرانسی ژنانی دەبەپە

ئەنجومەنی ژنانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) بە دروشمی "ئێمەی ژنان بە ڕێکخستکاری و ئازادی ،کۆمەڵگەیەکی ئازاد بونیاد دەنێیین" سێهەمین کۆنفرانسی ژنانی لە بارەگایی ڕێخکستنی دەبەپەی ئامەد ڕێکخست و هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلچگون ئوچار، نوێنەرانی پارتی سیاسی، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و چەندان ژن بەشداربوون.

لە هۆڵی کۆنفراسەکەدا پانکارتی "ئێمەی ژنان بە ڕێکخستکاری و ئازادی کۆمەڵگەیەکی ئازاد بونیاد دەنێیین" و "ژیانی ئازادیی ژن لە دژی شەڕی تایبەت" هەڵواسرابوون.

کۆنفرانسەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد و دواتر جێگری هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە و بەرپرسی ڕێکخستنکارییەکانی دەبەپە نارین گەزگۆر قسەیکرد و سەرنجی خستەسەر هێرشەکانی سەر ئیرادەیی ژنان و ئاماژەی بەوەدا تێکۆشانی جیهانی ژنان لە دژی هێرشەکان بەردەوامە و وتی: "فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی ڕووناک کەرەوەی ڕێگەمانە."

دواتر بێریڤان باخچەجی مافی قسەکردنی وەرگرت و باسی لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەیی سووریا کرد و ئاماژەی بەوەدا لە هەموو سەردەەمەکاندا ژنان لە سووریادا دووچاری ستەم و فشاری دەسەڵاتداری پیاسالاری دەوڵەتی بوونەتەوە.

بێریڤان تیشکی خستەسەر هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورک و هەتەشە لەسەر گەلی باکوور و ڕژهەڵاتی سووریا و وتی: "بە هەموو شێوەیەک لە کوشتنی مەدەنییدان چ لە ژن و چ لە منداڵ. لێرەوە بانگەوازی لە دەسەڵاتداری دەکەین بە خەونی عوسمانی نوێوە هێرشی سەر ڕۆژئاوا مەکەن و دەستبەرداری ئەم کارە قێزە و کوشتنکارییەتان ببن."

لە دێژەی قسەکانیدا باخچەجی ئاماژەی بەوەدا ساڵانێکە و بە تایبەت لە دوای ساڵی ٢٠١٥ەوە دەسەڵاتداریی ئاکەپە-مەهەپە شەڕی تایبەت لە دژی ژنانی چڕکردووەتەوە. ئەوەشی خستە ڕوو بۆ ئەوەی سەدەی ٢١ بکەن بە سەدەی ژن دەبێت هەموو ژنان بە بڕیاربن کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی ژنانی جیهانی بونیاد بنێن.

'پێویستە ڕۆڵی بەرێز ئۆجالان بە بنەما بگیرێت'

لە کۆتایی قسەکانییدا بێریڤان باخچەجی ئاماژەی بەم قۆناغەی کۆمەڵگەی تورکیا کرد، بەوەی بە هەموو شێوەیەک کۆمەڵگە پێویستی بە بونیادنانی ئاشتییەکی کۆمەڵایەتی بە شکۆیە و ئەمەیی وت: "دەزانین بونیادنانی ئاشتی ئاسان نیە. بە دڵنیاییەوە پێویستە کۆمەڵگە ببێتە بەشێک لە بونیادنانی ئاشتییەکی شکۆدارانە. ڕۆڵی بەڕێز ئۆجالان بۆ چارەسەریی دیموکراتیکانەی پرسەکان زۆر گرنگە. بەڵام گۆشەگیری بەردەوامە، هەروەک بەڕیز ئۆجالانیش ئاماژەیی پێکردووە گەر هەلومەرجەکان بڕەخسێندرێت ئەوا هێزی چارەسەریی کێشەکانی هەیە. هەمووان زۆر باش ئەم حەقیقەتە ئەزانن و پێویستە ئەم ڕۆڵە بە بنەما بگیرێت."

ئەوەیشی خستەڕوو دەبێت هەموو هەوڵی ژنان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بێت، وە بۆ بونیادنانی ئاشتییەکی بە شکۆ دەبێت بە بەرفراوانکردنی تێکۆشان کۆتایی بە گۆشەگیری ئیمراڵی بهێنن.