کەژەکە بانگەوازی 'دوژمن لە هەموو شوێنک گەمارۆ بدە'ی راگەیاند

دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە لەبارەی هێرشە کیمیاییەکان لە دژی گەریلا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: " دەبێت ئێمە هەڵسینە سەر پێ و تێکۆشانێک گوڕ پێبدەین کە دوژمن لە هەمووشوێنێک گەمارۆ دەدات و گۆشەگیری دەکات و لە مێژوو دەیسڕێتەوە.

دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە لە راگەیەندراوێکدا ئماژەی بەوەکردووە کە ٤٤ گەریلا بە هۆی چەکی کیمیاییەوە شەهید بوون و رایگەیاند. کە دەوڵەتی تورک توانای بەرامبەر بە گەریلا نییە، هەر بۆیە بە چەکی کیمیایی هێرش دەکات. کەژەبە داوای کرد گوڕ بە تێکۆشان و شەڕی خۆپاراستن لە دژی شەڕی چەپەڵی تایبەت بدرێت.

٤٤ هەڤاڵمان بە هۆی کاریگەری چەکی کیمیایی شەهید بوون

راگەیەندراوەکەی کەژەکە بەم جۆرەیە:

" لە راگەیەندراوی ١٨ی تشرینی یەکەمی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەلداهاتووە، کە لە هێرشەکانی دوو مانگی رابردوودا ١٧ گەریلامان بە چەکی کیمیایی کە سوپای تورکی فاشیستی ئاکەپە- مەهپە بەکاریهێناوە، شەهیدبوون. لە ١٤ی نیسانەوە تائێستا ٤٤ هەڤآڵمان بە هۆی کاریگەری چەکی کیمیایی شەهیدبوون.

ئێمە بە رێز و پێزانینەوە  بەژنمان بەرامبەر ئە شەهیدانەمان دادەنەوێنین کە لەدژی شەڕی بێئەخلاقانەی سەدەی ٢١مین کە بەتەواوی تەکنەلۆژیاوە دەکرێت و لە سەنگەرەکانی بەرخوداندا بە شارەزایی و قارەمانێتی شەڕیان کرد. ئێمە بەڵێنی پابەندبوون بە یادی ئەوان بە پێداگری لەسەر دامەزراندنی کوردستانی ئازاد و سەرکەوتن دەدەین.

ناتوانن شکست بدەن بە چەکی کیمیایی هێرش دەکەن

دوژمن لەو شەڕە بێبەزەییانەدا سەرباری ئەزمونەکانی خۆی لە شەڕ و تەکنەلۆژیای شەڕی پێشکەوتوو دەرەقەت گەریلا نایات هەربۆیە بە چەکی کیمیایی هێرش دەکات. ئەمە نیشانەی هێزی دوژمن نیە، بەڵکوو نیشانەی دەستەوەستان بوون و بێچارەبوونیەتی بەرامبەر بە گەریلا. لەم شەڕەدا کە شەش مانگە بە شەو و رۆژ بەردەوامە لە سەر زەوی و لە تونێلەکانی شەڕدا هیچ هەنگاوێک بەرەو پێش نەچووە. حکومەتی شەڕی ئاکەپە- مەهەپە لە دژی گەریلا کە دەجێتە سەر دوژمن، بێ چارە بووە. بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دان بەوەدا دەنێت کە هێزی تەکنەلۆژیا و سەربازی نییە، ناتوانێت شەڕ بکات. هەربۆیە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت. ئێمە لە دیمەنەکانی گەریلاوە دەزانین لە هاوڕێیانمان لە دژی چەکی کیمیایی بە چ ئیرادەیەک خۆڕاگری دەکەن. گەریلا کە تەواوی ئیرادەی ئاپۆیی، خۆشەویستی بۆ ئازادی و پرۆفیشناڵییە، بە شکنەهێنان و نەبەزینیان گیانی سەرکەوتنیان بە نوسینەوەی مێژوو هێنایە ئاراوە.

گەریلا شکست ناهنێت، سەردەکەوێت، دەوڵەت سەرناکەوێت و بن دەکەوێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە شەری ڤێتنامدا دەڵێت: 'گەریلا بۆ ئەوەی شکست نەهێنێت سەردەکەوێت، دەوڵەت تا سەرنەکەوێت بن دەکوێت'. هێزێکی ئیمپریالیستی ئەزمونی خۆی لە شەڕی دژی گەریلای ڤێتنا بەم جۆرە باس دەکات. لە کوردستانیش گەریلاکانمان لە دژی هێرشەکان چەن هێندەی ڤێتنام بەردەوام نیشانی دەدەن کە شکست ناهێنن. لەوەها سەردەمێکدا کە دەوڵەت بەو رادەیە بێ چارەبووە، بێ تاکتیک بووە، پستی بە درۆ و شەڕی تایبەت دەبەستێت، دەبێت هەموان لەو شوێنانەی تیایدان، گورزی مردن لەم هێزە فاشیستە بدەن. کاتی هاوپەیمانی تێکۆشانی گەریلا، گەل و ژنان کە شکست ناهێنێت، هاتووە. گورزی مردنی سەرەکی ئەو کاتە دەوەشینرێت کە گەریلا و گەل یەکبگرن.

کاتی هاتووە

کاتی هاتووە. لە سەرەتادا کوردستان، لە هەموو شوێنێک کاتی ئازادی و دیموکراسیە، کاتی سەرکەوتنی گەل و ژنانە. ژنان و گەلان کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە بێ سڵ کردنەوە لە هیچ شتێک سەرهەڵدەبڕن و بۆ هەموو کەس سەرچاوەی هێز و جۆش و خرۆسن.

ئێمە وەک کەژەبە داوا لە هەموو ژنان و گەلەکەمان دەکەین کە لە دژی ئەم رژێمە قڕکەرە، تێکۆشانی گورز مردن لە دژی حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە گەشتر بکەن.

دەبێت مرۆڤ هەڵسێتەسەر پێ و دوژمن گەمارۆ بدات

لەسەر ئەو بنەمایە، دەبێت ئیمە هەڵسینە سەر پێ، دوژمن گەمارۆ بدەین، دوژمن لە مێژو لابدەین، تێکۆشان گەشتر بکەین. دەبێت پەتی سێدارەی سەدەی ٢١میش کە خراوەتە ملی کوردەوە بپچڕێنرێت و فڕێ بدرێت و کوردستانی ئازاد و دیموکراتیک، شۆڕشی ژنان بکرێتە دیاری بۆ گەلانی هەرێمەکە و جیهان.

جگە لە بژاردەی ئازادی بۆ کوردان و ژنان هیچ بژاردەیەکی تر لە ژیاندا نییە. بۆ ئەوەی کورد و ژنان وەک کۆیلە بژین بە شەڕی تایبەت و بە هەموو جۆرێک، بە تەکنەلۆژیای شەڕی جۆر بە جۆر، بە چەکی کیمیایی و ئەتۆمی تاکتیکی، گەریلا و گەلی کورد و ژیان دەکەنە ئامانج. دوژمن ئەوە دەسەپێنێت.

هەربۆیە پارێزگاری لە ئازادی، زیندوراگرتنی بەهاکان، هەم ئەرکێکی نەتەوەییە و هەمیس مرۆییە. سەرەتا گەنجان و ژنان دەبێت هەموو لەس لەسەر بنەمای ئازادی پارێزگاری لە خۆی بکات. دەبێت هەموو شوینێک ببێتە گۆڕەپانی تێکۆشانی پشتیوانی لە گەریلا.

کاتی ژیانی شکۆمەندانە و ئازادییە

کاتی ژیانی سکۆمەندانە و ئازادییە. شوێن، شوینی ژیانی سکۆمەندانە و ئازادانەیە. دەبێت مرۆڤ لەبیری نەکات کە دوژمن لە چیا بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە هەوڵی برینی هەناسەی گەریلایە.

دەبێت هەموو شوێنێک ببێتە گۆڕەپانی تێکۆشان

کورد و ژن، دەبێت لە دژی ئەم شەڕە چەپەڵ و تایبەتە شەری شکۆمەندانەی پاراستنی جەوهەری پەرە پێبدەن، هەموو شوێنێک بکەنە شوێنی تێکۆشان.

کورد و ژنان، بە جەماوەری هەڵوێستی خۆیان نیشانی پەدەکە بدەن کە لەم شەڕەدا رێگە دەدات دوژمن وچان بدات و ئاڵای خۆی دەخاتە نێوانمان و بۆ دوژمن دەبێتە قەڵغان. خیانەتێکی بەو جۆرە کە هێزی خۆی نەک نیشانی دوژمن بەڵکوو نیشانی ئەو ماسکانە بدات کە دەچوون بۆ گەریلام مایەی قەبوڵکردن نییە. پەدەکە پشک و رۆڵی لە شەهیدبوونی هەر هەڤاڵێکمان هەیە بە چەکی کیمیای بە هۆی ئەوەی دەستی بەسەر ماسکی کیمیاییدا گرت و لە چیا ئازادەکانمان بۆ سەربازانی دوژمن بووە رێگا. گەلەکەمان و ژنان دەبێت وەڵامی پێویست بەو خیانەتە بدەنەوە.

بەتایبەتی گەلی باشورمان کە رووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی کیمیایی وەک هەڵەبجە بووەتەوە، دەبێت هەڵوێستی خۆی بە شێوەیکی بەهێز هەم لە دژی داگیرکاری کۆماری تورکیای فاشیستی کۆلۆنیالیست هەمیش لە دژی خیانەتی پەدەکەی هاوبەشی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی نیشان بدات و قەبوڵی نەکات. دەبێت گەلی باشورمان کە نزیکترین شایەتی ئەم شەڕەیە لێپرسینەوە بکات و بێدەنگ نەبێت.

ئەو کۆنسێپتەی شەڕی تایبەت کۆنسێپتی سەدەی ٢١هەمینە. کۆنسێپتی نێونەتەوەییە کە لە کوردستان، ناوچەکە و جیهان دەسەپێنرێت. هەر بۆیە هێرشەکانی حکومەتی شەڕی ئاکەپە-مەهەپە لە هەمان کاتدا هێرشیکی جیهانییە، تێکۆشانی گەریلاکانمان لە دژی ئەوە، تێکۆشان و بەرخودانێکی جیهانییە. ئەو بەرخودانە لە هەمان کاتدا سەرکەوتنی گەلانی تورکیا، گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانە.

بانگەواز بۆ گوڕدان بە تێکۆشان و سەرکەوتنی هاوبەش

لەسەر ئەو بنەمایە، ئێمە داوا لە هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە بۆ دیموکراسی و ئازادی ژنان تێدەکۆسن کە بێن و پێکەوە تێکۆشان بە گوڕتر بکەین و پێکەوە سەربکەوین. ئەم تێکۆشانە تیکۆشانە بۆ مرۆڤایەتی. تێکۆشانی مرۆڤایەتیە بۆ بەدەستهێنانی ئایندەی خۆی. فیمینیست، سۆسیالیست، ژینگەدۆستان، هەموو لایەنگرانی دیموکراسی، دەبێت ئەم تێکۆشانە لە پێناو مرۆڤایەتی لە هەمووشوێنێک پەرە پێبدەن. دەبێت ئێمە پێکەوە داهاتووی خۆمان بەدەستبهێنین، دایبمەزرێنین و سەدەی ٢١ بکەینە سەدەی گەلان و ژنان.

هەر لە سەر ئەو بنەمایە داوا لە هەموو کەس دەکەین کە گوڕ بە تێکۆشان بدەن، هەموو سات و شوێنێک بکەنە سات و شوێنی گوشارلێکردن و گۆشەگیرکردنی دوژمن. ئێمە داوا دەکەین کە وەک هێزەکانی ئازادی و دیموکراسی یەکبگرن، ببنە مستەکۆڵەیەک کە گەمارۆی دوژمن بدەن و گورزی مردنی لێبوەشێنن".

هـ . ب