تەژەئا: لەدژی چەكی كیمیایی بوەستنەوە

بزوتنەوەی ژنانی ئازاد بانگەوازی لەبزوتنەوەی ژنان كرد لەدژی هێرشی چەكی كیمیایی دەوڵەتی تورك بوەستنەوە.

بزوتنەوەی ژنانی ئازاد"تەژەئا"، لەسەر بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن دەوڵەتی توركەوە لەزاپ، ئاڤاشین و مەتینا لەباشوری كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە؛ بەكارهێنانی چەكی كیمایی تاوانێكی شەڕە و لەلایەن رێكخستنی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی"ئۆ پێ سی یو"ەوە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی قەدەغەكراوە. دەوڵەتی توركیا خۆی ئەندامێكی ئەو هاوپەیمانیەیە و دەبێ لەشەڕدا ئەوە جێبەجێ بكات. هاوكات هەر بەگوێرەی هاوپەیمانی جنێڤ و مەرجی نەتەوەیەكگرتووەكان"ئۆ ئین" چەكی كیمیایی  بەكارنەهێنن. بەكارهێنانی چەكی كیمیایی تاوانێك لەدژی مرۆڤایەتی. دەبێت لەم كاتەدا دەست بەلێكۆڵینەوە بكرێت و بەرپرسیار دیار ببێت.

بێدەنگی لەبەرامبەر بەو تاوانە مایەی قەبوڵ كردن نییە

تەژەئا ئاماژەی بەبێدەنگی لەبەرامبەر بەكارهێنانی چەكی كیمیای كرد و دەڵێت؛ بەدەیان جار باس لەبەكارهێنانی چەكی كیمیایی كرا، بەڵام لەلایەن دام و دەزگا بەرپرسیارەكانەوە وەكو پێویست بەدواداچوونیان بۆ نەكرد و لەبەر ئەوەش ئەو تاوانە رۆژبەرۆژ دووبارە دەكرێتەوە. سەرەتا دەبێت ئێمەی ژنان، دام و دەزگا نێودەوڵەتیەكان و بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و ئێراق لەدژی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی بێدەنگ نەمێنین و ئەو بێدەنگیەش مایەی قەبوڵكردن نییە. ئەگەر بێدەنگ بمێنی بەواتا هاوبەشبوونە لەو تاوانە.

لەهەڵەبجەش پێنج هەزار كورد كۆمەڵكۆژ كران

تەژەئا لەراگەیەندراوەكەیدا، ئاماژەی بەوە كردوە كە لەهەڵەبجە پێنج هەزار كورد كۆمەڵكۆژ كران و دەڵێت؛ بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەسەر جۆگرافیاكەمان ژیانی هەموو زیندەوەرێك دەخاتە مەترسییەوە. لە ساڵی ١٩٨٨ دیكتاتۆر سەددام حۆسین لەدژی كوردان چەكی كیمیایی بەكارهێنا و پێنج هەزار كوردی كۆمەڵكۆژ كرد. تا ئێستاش بەرماوەكانی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی و شەڕەكە لەهەرێمەكە بەكاریگەرە.

لەپێش هەموو كەسێكدا دەبێت؛ "ئۆ پێ سی یو" و دام و دەزگا نێودەوڵەتیەكان و بەرپرسی بەپەلە لەو دیمەنانەی بڵاوكراونەتەوە لێكۆڵین بكەن و ئەو كەسانەی چەكی كیمیایان بەكارهێناوە ئاشكرا بكەن. ئەوانەی لەهەڵوەشاندنی شەڕدا هەرە زێدە بەكاریگەر دەبن، ئێمەی ژنانین. لەپێش هەر كەسێكەوە بانگەوازی لەژنانی جیهان دەكەین و رای گشتی و زیندووی جیهانی دەكەین، دەنگیان هەڵبڕن.

هـ . ب