پاژک: قسەکردن واتای نەماوە، دەبێت وانەیەکی مێژوویی بە دەوڵەتی تورک بدرێت

پاژک رایگەیاند، کە دەوڵەتی تورکی قڕکەر کەوتووەتە ناو زەلکاو و بە پشتیوانی پەدەکە و هێزە نێونەتەوەییەکان، بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تاوانی شەڕ دەکات. راشیگەیاند: ئیتر قسەکردن واتای نەماوە و جەختی کردەوە کە دەبێت وانەیەکی مێژوویی دابدرێت.

دەستەی بەڕێوەبەریی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان (پاژک) سەبارەت بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی، شەهیدکردنی ١٧ گەریلا بە ماددەی کیمیایی راگەیەندراوێکی لەسەر ماڵپەڕی خۆی pajk.org بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوەکەی پاژک بەم جۆرەیە:

"شۆڕشگێڕان، قارەمانان و گیانبازانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ، جەنگاوەرانی ئاپۆیی، گەریلاکانی پەکەکەیی و پاژک لەبەرامبەر دەوڵەتی تورکی فاشیست و قڕکەر شەڕی شکۆی مرۆڤایەتی، شەڕی مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی گەلی کورد و ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبەن. ئێمە لە کەسایەتی ١٧ هاوڕێ، جەنگاوەی چیا سەرهەڵدێرەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینادا سەرجەم شەهیدانی جەنگی خابور و هەڵۆکانی زاگرۆس کە بە ئیرادەیەکی پۆڵایین خۆڕاگری دەکەن، بە رێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە. ئێمە بە توڕەیی و تۆڵەی هەر گیانبازێکی ئاپۆیی کە لە سەنگەرەکانی بەرخوداندا لەبەردەم بکوژانی گەلی کورد جەستەی خۆیان دەکەنە قەڵغان و رێگە بە داگیرکەری نادەن، توڕەییمان بەرامبەر بە فاشیزمی دەوڵەتی تورکی قڕکەر جارێکیتر دەردەبڕین. بەڵێنی بەرزکردنەوەی تێکۆشان و هێنانەدی خەونەکانی شەهیدانی ئازادی نوێ دەکەینەوە.

دەوڵەتی تورک هەتا قوڕگی لە زەلکاودا چەقیوە

دەوڵەتی تورکی فاشیست و قڕکەرلە شەڕی شەش مانگی رابردوودا هیچ رێسا و یاسایەکی شەڕی نەناسیوە. چەپەڵترین رێبازەکانی شەڕی تایبەت، کردەوەی نامرۆڤانە و بێ ئەخلاقی لە کەسایەتی گەریلادا بەرامبەر بە ژنانی کورد، گەل، گەنجان و بزوتنەوەکەمان بە گشتی لە شەڕی دژواری شەش مانگدا کاری پێکردووە.حکومەتی ئاکەپە-مەهەپەی قڕکەر وسوپا چەتەئاساکەی دوو ساڵە بە فەرمانی ئەردۆغانی کیمیایی لەبەرامبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان چەکی کیمیایی و ئەتۆمی تاکتیکی بەکاردەهێنێت. بە راگەیاندنی شەهیدبوونی ١٧ هاوڕێمان کە بە هۆی چەکی کیمیاییەوە شەهیدبوون ئیتر دەمامکی سەر روخساری دزێوی دەوڵەتی تورکی بکوژ، قڕکەر و هاوکارەکانی داماڵدرا. دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لەبەرامبەر گەریلاکان کە لە سەر هێڵی ئاپۆیی خۆڕاگری دەکەن، لەبەرامبەر زیلانەکانی سەردەم سارا و روکەن ئیتر هەتا قوڕگی لەناو زەلکاو و قوڕاودا چەقیوە. لەبەرامبەر ئیرادەی گەریلاکان، ئیرادەیان شکاوە و لەبەر ئەوەش بە دڕندانەترین هێرشەکان دەچنە سەر گەریلا. بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و ئەتۆمی تاکتیکی و هێرشە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست ئیتر ئاشکراترین روخسارییەتی.

بێدەنگی رەوایەتی بەخشینە بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی

لەبەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک کە لە دژی رۆڵەکانی گەلی کورد دەیانکات، لەسەرەتادا حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، هاوکارە نۆکەرەکەی واتە پەدەکە و هێزەکانی ناتۆ بەرپرسیارن. دامەزراوە نێونەتەوەییەکان بە بێ هەڵوێستی خۆیان هاوبەشی دەوڵەتی تورک دەکەن. لەشەڕی شەش مانگەدا زۆرجار بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و ئەتۆمی تاکتیکی بە بەڵگە بۆ رای گشتی راگەیەندرا. داوا لە رێکخراوە نێونەتەوەییەکان کرا کە لێکۆڵینەوە لەو تاوانانەی شەڕی دەوڵەتی تورک بکەن.هەرچەندەش هەوڵ درابێت تائێستا بە هیچ جۆرێک لەبەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک هەڵوێستی روون لەلایەن ئەو رێکخراوە نێونەتەوەییانەی گوایە مافەکانی مرۆڤ دەپارێزن نەخراوەتەڕوو. ئەمە هەم بوێری بە دەوڵەتی تورک دەبەخشێت و هەمیش بە واتای ئەوەیە کە بەرامبەر گەریلا بەکارهێنانی چەکی کیمیایی و ئەتۆمی تاکتیکی رەوایە.

دەبێت کورد پەدەکە وەک 'پارتێکی نەخوازراو' رابگەیەنێت

پەدەکە بە هاوکاری خۆی بە هەموو جۆرێک رێگە لەبەردەم داگیرکەری دەوڵەتی تورک دەکاتەوە. لە دابینکردنی پێداویستی لۆجستییەوە بگرە تا دروستکردنی سەنگەر و رێگا بە ئاشکرا هاوکاری دەکات. بە رێگرییکردن لە گەیشتنی ماسکی دژی کیمیایی بە شێوەیەکی راشکاوانە رێگەی لەبەردەم شەهیدبونی زۆر گەریلا کردەوە. کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک لەو هاوکارییەی پەدەکە بوێری وەردەگرن و لە ناوەندی هەولێر فەرمانی کوشتن و تاوان لە دژی کورد دەردەکەن. دەبێت گەلی کورد پەدەکە وەک 'پارتێکی نەخوازراو' لەناو نەتەوەی کورددا رابگەیەنن و بۆئەوە چالاکی شەرمەزارکردن و هەڵوێستی توندتر لەبەرامبەر هاوکاری پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک بگرنەبەر.

مێژووی دەوڵەتی تورک، مێژووی تاوانی شەڕ، کوشتن و قڕکردنە

لە مێژووی شەڕی ئازادیدا لە دژی دەووڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر، هەرگیز هێندەی ئێستا چەکی کیمیایی بە شێوەیەکی سیستماتیک بەکارنەهێنراون. بەڵام لەماوەکانی رابردووشدا دەوڵەتی تورکی قڕکەر زۆرجار چەکی قەدەغەی بەکارهێناوە. لەبەر ئەوەی مێژووی دەوڵەتی تورک، بە تەواوەتی مێژووی تاوانی شەڕ، کوشتن و قڕکردنە. لەم شەڕی شەش مانگەدا کە بێ پسانەوە بەردەوامە جارێکیتر رووڕەشی دەوڵەتی تورک و دوژمنایەتییەکەی لەبەرامبەر گەلی کورد و تەواوی گەلانی ناوچەکە ئاشکرا بوو.

راستی و حەقیقەتی ١٧ شەهیدەکان بۆ گەلەکەمان بەرزکردنەوەی تێکۆشانە

دەوڵەتی تورک بەو کردەوە دژە مرۆڤانەی خۆی دەیەوێت ئیرادەی ژنان، گەنجان و گەلی کورد بشکێنێت. ئیرادەی تێکۆشان، هێزی بڕوا، ورە و هەڵوێستی تۆڵەسەندنەوە لەناو گەلەکەمان بشکێنێت. بەڵام گەنجان، ژنان و گەلەکەمان باس بە سیاسەتی قڕکەری دەوڵەتی تورک و کردەوەکانی دەزانن. لە شۆڕشی ئازادی کوردستاندا راستی هەر شەهیدێک گۆڕدراوە بۆ بەرزکردنەوەی تێکۆشان و بەهێزکردنی بەرخودان. راستی فەرماندەکانی سەردەم هەڵبەست کۆچەرین، باز مۆردەم و ١٥ قارەمانی ئازادی بۆ جەنگاوەرانی ئاپۆیی، ژنان، گەنجان و گەلەکەمان فەرمانی بەرزکردنەوەی تێکۆشان و بەرەوپێشبردنی بەرخودانە.

بە چالاکی کاریگەر وەڵامێکی توند و وانەیەکی مێژوویی بە دەوڵەتی تورک بدەن

لەبەرامبەر دڕندەیی دەوڵەتی تورکی قڕکەر و فاشیست قسەکردن واتای نەماوە. دەبێت تەواوی دامەزراوە و رێکخراوەکانی کورد راگەیەنراو و ناڕەزایەتی ئێستا بە بەس نەزانن. هەموو هێزیان بۆ چالاکی کارا سەفەربەر بکەن. بە چەکی و ئەتۆمی تاکتیکی نەک هەر گەریلاکانی ئازادی شەهیدکراون، لە کەسایەتی ئەواندا ویژدان، ئەخلاق، سیاسەت و ژیان ژەهراوی کراوە. دەبێت گەلەکەمان لە باشور، باکور و دەرەوەی وڵات بە هەموو هەبوونی خۆی هەڵسێتە سەر پێ. لەسەرەتادا ژنان و گەنجانی باشوری کوردستان بە ئیرادە و هەڵوێستی دەلال شۆڕش (پەیام عەبدوڵا) لەبەرامبەر داگیرکاری دەوڵەتی تورک لەسەر خاکی باشور ببنە خاوەنی هەڵوێستی شۆڕشگێری و چالاکی ساز بکەن. دەبێت تا ئەو کاتە لێپرسینەوە لە خوێنمژان دەکرێت گەلەکەمان، ژنان و گەنجانی کورد بە هەڵوێستی توند، بە گوێرەی گیانی سەردەم و قۆناغی نائاسایی هەموو شوێنێک بگۆڕن بۆ گۆڕەپانی چالاکی. بە بڕیاری رۆحی عەگید و زیلانەکانی هاوچەرخ لە دژی ئەم دڕندەییە کە لە هیچ کاتێکی مێژوودا نەبینراوە، هەڵوێستی خۆیان بنوێنن. بە چالاکی کاریگەر وەڵامێکی توند و وانەیەکی مێژوویی بدەنەوە بە دەوڵەتی تورکی فاشیست، قڕکەر و هاوکارانی.

لەسەر ئەو بنەمایە جارێکیتر بە رێز و پێزانینەوە ١٧ هاوڕێ و تێکۆشەر کە لە شەڕی سەرکەوتندا تا کۆتا هەناسە خۆڕاگرییان کرد و شەهیدبوون بە بیردەهێنینەوە. بڕیارداریمان بۆ گەورەکردنی تێکۆشان و مسۆگەرکردنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەبەرامبەر راستی شەهیدان دەخەینەڕوو. ئێمە دەڵێین بە بەرخودانی گەریلا، سەرکەوتن و بە تێکۆشانی ژنان، گەنجان و گەلەکەمان ئازادی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەبێت".

هـ . ب