ژمارەیەک پاس بۆ وەرگرتنی بنەماڵەی چەتەکانی داعش لە کامپی هۆل، ڕوویشتبوون بۆ ناوچەى سنونی شەنگال، ئەوە ناڕەزایەتیی خەڵکی شەنگالی لێکەوتەوە و لە ئەنجامی ناڕەزایەتیی خەڵکی شەنگال دا پاسەکان گەڕاێندرانەوە.
بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی عێراق نزیکەی ٢٠ پاسی ڕەوانەی ناوچەی سنونی شەنگال کردووە تاوەکو لە سنونەوە بڕۆن بۆ کامپی هول لە رۆژئاوای کوردستان و لەوێ چەتەکانی داعش بگوێزنەوە بۆ عێراق.
دوای ئەوەی زانرا، کە چەتەکان لە شەنگالەوە دەپەڕێندرێنەوە بۆ عێراق، خەڵکی شەنگال راپەڕی.
هاشم حاجی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال رایگەیاند، شەنگال ئارامترین شوێنی عێراقە و وتی: "ئەوە ماوەیەکە باسی ئەوە کارە دەکرێت. ئێمە لە نزیکەوە چاودێریمان دەکرد. دەبێت هەوڵی لەو شێوەیە رابوەستێنرێت".
لە دژی ئەو هەوڵە هەم ئاسایشی ئێزیدخان و هەم خەڵکی شەنگال دەستیان بە جموجوڵ و ناڕەزایەتیکرد.
لە ئەنجامی ئەو ناڕەزایەتییەدا، ئەو پاسانە گەڕێندرانەوە، کە دەیانخواست بپەڕنەوە بۆ کامپی هول لە ڕۆژئاوای کوردستان و لەوێیەوە بنەماڵەکانی چەتەکانی داعش بە شەنگال دا بگەڕێننەوە بۆ عێراق.
ژ.ت