خوێندکارانی باشوری کوردستان بەردەوامن لە ناڕەزایەتییەکانیان

ئەمڕۆش خوێندکارانی باشوری کوردستان بەهۆی پێنەدانی مافەکانیانەوە رژانەوە سەر شەقامەکان.

خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە باشوری کوردستان بەردەوامە.

خوێندکاران جارێکی تر لەبەردەم کەمپی زانکۆکانی سلێمانی، ڕانیە، قەڵادزێ، کۆیە، گەرمیان و هەڵەبجە کۆبوونەوە. خوێندکاران بە وتنەوەى دروشم داوای مافەکانیان کرد.

خوێندکاران لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دەرماڵەى مانگانەیان پێنەدراوە. ئەوەش کاریگەریی خراپی هەبووە لەسەر دۆخ و ئاستی بژێوی و خوێندنی خوێندکاران.

ماوەی چەند ڕۆژێکە خوێندکاران لە چەندین شوێن دا چالاکی ئەنجام دەدەن و هێزە ئەمنییەکانیش هێرش دەکەنە سەریان. بە وتەى خوێندکاران و بەشێک لە میدیاکانی باشووری کوردستان، چەندین خوێندکار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

 خوێندکاران دەڵێن، تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

ژ.ت