هەدەپە داوای لە بەغدا و هەولێر کرد لەدژی داعش ڕێوشوێن بگرنە بەر
هەپەگە لەدژی هێرشەکانی چەتەکانی داعش بە مەبەستی قڕکردن، داوای لە هەولێر و بەغدا کرد کە ڕێوشوێنی پێویست بگرنە بەر و داوای لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕێت.
هەپەگە لەدژی هێرشەکانی چەتەکانی داعش بە مەبەستی قڕکردن، داوای لە هەولێر و بەغدا کرد کە ڕێوشوێنی پێویست بگرنە بەر و داوای لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد ڕۆڵێکی کاریگەر بگێڕێت.
فەلەکناس ئوجا و هوشیار ئوزسوی هاووتەبێژانی کۆمسیۆنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەدەپە راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و وتیان، "داعش لە عێراق و بە تایبەت لە ناوچە دابڕێنراوەکانی باشوری کوردستان وەک (مەخمور، کەرکوک و شەنگال) هێرشەکانی زیاد کردووە. بەهۆی هێرشەکان مەترسیەکی گەورە لەسەر خەڵکی مەدەنی هەیە. ئێمە لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین."
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکراوە، " لەدژی هێرشەکانی داعش ئێمە چاوەڕێ دەکەین کە هەم هێزەکانی عێراق و هەم هێزی پێشمەرگە، بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی ڕێوشوێنی پێویستە بگرنە بەر. پرسێکی زۆر هەستیار و سەرەکیە کە رێگری لە هەوڵەکانی قڕکردنی داعش بگیرێت کە وەک لە شەنگال لەدژی کوردانی ئێزدی ئەنجامدرا. بانگەوازیمان بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش ئەوەیە کە لە هەرێمەکە لەدژی داعش، ڕۆڵێکی کاریگەری بگێڕێت."
ف.ق