بێریتان گونەش: دەبێت ڕێز لە ستاتۆی ڕۆژئاوا بگیرێت
پەڕلەمانتاری دەم پارتی بێریتان گونەش دەستنیشانیکرد گەلی ڕۆژئاوا خاوەنی ئەو مافەن لە نێو سەقامگیریدا بژین و ڕێز لە ستاتۆیان بگیرێت و بانگەوازی لە دەوڵەتی تورک کرد دەستبەجێ کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت.
پەڕلەمانتاری دەم پارتی بێریتان گونەش دەستنیشانیکرد گەلی ڕۆژئاوا خاوەنی ئەو مافەن لە نێو سەقامگیریدا بژین و ڕێز لە ستاتۆیان بگیرێت و بانگەوازی لە دەوڵەتی تورک کرد دەستبەجێ کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت.
چالاکی ئێشکگری سەرسنووری کۆبانێ بەردەوامە کە لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستپێکراوە. بێریتان گونەش پەڕلەمانتاری پارتی یەکسانی دیموکرسی گەلان- دەم پارتی کە بەشداری چالاکییەکەیە بۆ ئاژانسمان قسەیکرد.
بێریتان گونەش دەرباری ئەو ڕێپێوانەی لە دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا لەسەر سنووری کۆبانێ ئەنجامدرا، ئاماژەی بەوەدا ئەم چالاکییە بۆ ئێمە و گەل گرنگییەکی زۆری هەیە و شکێنەری سنوورە دەستکردەکانە، چوونکە ئایدیایی ژیانی ئازادی هەموو پارچەکانی کوردستان وەک یەکە.
گونەش جەختیکردەوە لەوەی لە ئێشکگرییان بۆ خاوەنداریکرن لە ڕۆژئاوا بەردەوام دەبن و وتی: "جارێکی دیکە دەستنیشانی دەکەینەوە کە گەلی ڕۆژئاوا خاوەنی مافی ژیانێکی سەقامگیرن و دەبێت ڕێز لە ستاتۆییان بگیرێت. دەستنیشانی دەکەین پێویستە ئەو کەسانەی کە ئەم هێرشانە ئەنجام دەدەن دەستبەجێ هێرشەکانیان بوەستێنن. دەرەنجام ئاشتی و خوشک-برایەتی گەلان بە رێزگرتن لە مافی ژیانی ئازادی گەلانی دیکە دێتە ئاراوە."
لە بەردەوامییدا گونەش سەرنجی خستەر گرنگی خاوەنداریکردن لە ڕۆژئاوا لە لایەن گەلی کوردەوە و ئاماژەی بەوەدا هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا هێرشە بۆسەر ئەو مۆدێلە نوێیە پێکەوە ژیانە هاوبەشە کە بونیادنراوە و وتی: "بۆیە پێیوستە لە دژی ئەم هەڕەشانە لە کوردستان و هەموو جیهان درووشمی 'بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا' گەورەتر بکرێت."
'بونیادنەری ڕۆژئاوا بەڕێز ئۆجالانە'
بێریتان گونەش دەسنیشانیکرد بونیادنەری ژیان لە ڕۆژئاوا ڕێبەر ئاپۆیە و وتی، "کاتێک باسی ڕۆژئاوا دەکەین، لە بنەڕەتدا باس لە ژیان و شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەین، باسی ژیان و شۆڕش لە ڕۆژئاوا و بونیادنەری فکری ئەم ژیان و شۆڕشە بەڕێز ئۆجالان دەکەین.
بۆیە هەڵگرتنی گۆشەگیری و سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی دانوستاندن و دابینکردنی ئازادی جەستەی بەڕێز ئۆجالان هەڵگری گرنگییەکی ژیانییە. چونکە مۆدێلی ژیانی ڕۆژئاوا جێ سەرنجی هەموو جیهانە.
لەمڕۆدا لەم ڕێپێوان و ئێشکگرییەدا جارێکی دیکە پارادایمی چارەسەری بیردەخەینەوە کە دەبێتە ئامرازی کۆتایهێنانی شەڕەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەویش پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژییە و لەسەر بنەمایی ئازادی ژنانە."