چالاکی ژنانی تۆڵەسێن

دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن ڕایانگەیاند 'لە دژی سیاسەتی شەڕی تایبەت و دەستدرێژی' لە ئەرزروم ئۆتۆمبێلیکیان گڕتێبەرداوە.

دەستپێشخەری ژنانی تۆڵەسێن ڕایانگەیاند: "لە دژی دەستدرێژییەکەی پۆلیسێکی پسپۆر بۆ سەر ژنێک لە شڕناخ و لەبەرامبەر سیاسەتی شەڕی تایبەت، لە ١١ی نیساندا لە ئەرزروم ئۆتۆمبێلی ئەندامێکی شەڕی تایبەتییان سوتاندووە."

ڕاگەیاندرا چالاکیەکە لە لایەن ژنانی گەنجەوە ئەنجامدراوە و وتراوە: "هەرکەسێک لە کوردستاندا پشتگیری لە سیاسەتی شەڕی تایبەت لە دژی ژنانی گەنج بکات، دەبێتە ئامانجی ئێمە و تۆڵەیی لێدەکرێتەوە."