نووسینگەی یاسایی سەدە: ئاشکرای بکەن، بەم دواییە کەی دیدار لە ئیمراڵی ئەنجامدراوە

وەزارەتی داد دەڵێت ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سودی لە مافەکانی وەرگرتووە، نووسینگەی یاسایی سەدە بە وەزارەتەکە دەڵێت: " ئاشکرای بکەن، بەم دواییە کەی دیدار لە ئیمراڵی ئەنجامدراوە".

گۆشەگیری ئیمراڵی

 پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دیداری لەگەڵ بنەماڵەکەی و پارێزەرانی، لە ٧ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ سەردانی سەرۆکایەتی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی مافەکانی مرۆڤی پەرلەمانیان کرد.بەڕێوەبەرایەتی گشتی زیندانەکان لە وەڵامی داواکارییەکەدا بانگەشەی ئەوە دەکات، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە ٣٨ مانگ زانیاری لەبارەیەوە نییە، مافەکانی خۆی بەکاردەهێنێت.

نووسینگەی یاسایی سەدە لەسەر میدیای دیجیتاڵ وەڵامی وەزارەتی دایەوە و دەڵێت: "بانگەواز لە وەزارەتی داد و بەڕێوەبەرایەتی گشتی زیندانەکان دەکەین، ئاشکرای بکەن، بەم دواییە کەی دیداری بنەماڵە و پارێزەران لە ئیمراڵی ئەنجامدراوە".