گردبوونەوەی ١ی ئایار لە ئیزمیر: سەرکەووتن بۆ کەسانی خۆڕاگرە

کرێکاران لە ئیزمیر لە گۆڕەپانی ئایار کۆبوونەوە و سیاسەتی شەڕ و چەوساندنەوەیان شەرمەزارکرد و وتییان: " سەرکەووتن بۆ کەسانی خۆڕاگرە."

چالاکی ١ی ئایاری ئیزمیر

لە گۆڕەپانی گوندۆغدو لە لایەن کۆمیتەی ئامادەکاری ١ی ئایار، پیرۆزبایی ١ی ئایار ئەنجامدرا. بەشداربووانی گربوونەکەوە لە بەرەبەیانەوە لە هەموو لایەکەوە بەرەو گۆڕەپانی گوندۆغدو بەڕێکەوتن.

لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی 'لە پێناو کاری مرۆڤانە و ژیانێکی مرۆڤانە بژی ١ی ئایار'، 'بژی ١ی ئایار' و 'بۆ کار، دادپەروەری و ئازادی لە گۆڕەپانەکانی ١ی ئایارداین' بەرزکرانەوە و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وترایەوە.

بە هەزاران کەس بەشداری چالاکیەکەبوون و ئاهەنگییان گێڕا. دوای ئەوەی هەموو بەشەکان گەیشتنە گۆڕەپانەکە، گربوونەوەکە دەستیپێکرد. پەرلەمانتارانی دەم پارتی، جەهەپە، شارەوانی شاری گەورەی ئیزمیر جەمیل توگایی و شارەوانییەکانی ناوچەکە بەشداربوون.

لە قسەکردنی بەشداربوواندا جەخت لەوەکرایەوە بۆ دەوڵەتێکی دیموکراتیک، سیکۆلار، کۆمەڵایەتی و یاسایی، بۆ یەکسانی و دادپەرەوەری پێویستە بە بڕیاردارییەوە تێبکۆشین.