گردبوونەوەی ١ی ئایار لە وان: سیاسەتی چەوساندنەوە و شەڕ شەرمەزارکرا

لە گردبوونەوەی ١ی ئایاری واندا سیاسەتی شەڕ و چەوساندنەوە لە دژی کرێکاران شەرمەزارکرا.

١ی ئایار

بە پێشەنگایەتی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی شۆڕشگێڕ (دیسک)، کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای ڕەنجدەرانی جەماوەری (کەسک)، نوسینگەی وان، ژووری پزیشکانی وان-جولەمێرگ، ژووری دکتۆرانی ددان و یەکێتی ژووری بیناسازی و ئەندازیارانی تورک  ڕیپێوانی ١ی ئایاری وان بە دروشمی 'کاری ئێمە، زمانی ئێمەیە' دەستیپێکرد. بە هەزاران کرێکار بە دروشمی 'بژی ١ی ئایار'، 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'کارەکەمان، زمانی ئێمەیە' بەشداری گردبوونەوەکە بوون و بەرەو پارکی موسا عەنتەر کە گردبوونەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت بەڕێکەوتن. هەر لە گردبوونەوەکەدا کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیجلە و فرات و کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی ژنانی میزۆپۆتامیا بە دروشمی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژنامەوانی ئازاد بێدەنگ بکەن' بەشداربوون.

لە گربوونەوەکەدا نوێنەری دیسک گەنەل ئیش، عومەر تەکین بەناوی کۆمیتەی ئامادەکارەوە قسەیکرد و وتی: "دوابەدوای بەرخۆدانەکانی ٣١ی ئاداری گەلی وان، ١ی ئایار پیرۆزدەکەین.جارێکیتر دەڵێین بەرەودواوە هەنگاونانێین. ئیدی ئەم وڵاتە پێویستی بە دەسەڵاتێکە کە لایەنگری ڕەنج و دیموکراسی بکات. ئیتر کۆتایی بەم بەڕێەوەبەرییە یەکپەرستییە بهێنین. بۆ دیموکراسی و ئازادی لە ناو یەکێتی پشتوانیدا تێبکۆشین."

هەر لە گردبوونەوەکەدا هاوسەرۆکی شارەوانی شاری گەورەی وان نەسلیحان شەدەل وتی: "لە ٣ی نیساندا وتمان 'ئیرادەی ئێمە، بوونی ئێمەیە'. گەلەکەمان بە بەرخۆدانی مەزن خاوەندارییان لە ئیرادەی خۆیان کرد. هەوڵدەدەن سیاسەتی پیسیان بەسەر ئێمەدا جێجەجێکەن. لە دژی ئەمە پێویستە تێکۆشان و ڕەنجمان بەردەوام بێت. چی دەبێت با ببێت خاوەنداری لەم ئیرادەی خۆمان دەکەین."

هاوسەرۆکی گشتی کەسک ئەحمەد کاراگۆز قسەیکرد و هێرشەکانی پۆلیسی بۆسەر ئەو کەسانەی بەرەو تەقسیم بەڕیکەوتن شەرمەزارکرد. ئاماژەی بەوەدا پێویستە بە ئیرادەی ٣١ی ئادارەوە وەڵامی سیاسەتی پیسی ئەم بەڕێوەبەرییە بدەینەوە.