دانیشتووانی سلێمانی لە دژی دەوڵەتی تورک رێپێوان دەکەن

دانیشتووانی سلێمانی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان دەڕژێنە شەقامەکان و رێپێوان دەکەن.

 لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە چوار لای جیهان کورد و دۆستانی دەڕژێنە شەقامەکان و ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

لە سلێمانی کاتژمێر ١٥:٣٠ بۆ هەمان مەبەست رێپێوانێک ئەنجام دەدرێت.

رێپێوانەکە لە پارتی ئازادی دەستپێدەکات و بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی و دەستپێشخەری گەل ئەنجام دەدرێت.

هـ . ب