دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دێرک کۆمەڵکوژیی ئەنجامدا؛ ٩ شەهید و ٣ بریندار هەیە
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەى جەنگی شاری دێرکی ڕۆژئاوای کوردستان کۆمەڵکوژیی ئەنجامدا. لەو کۆمەڵکوژییەدا ٩ کەس شەهیدبوون و ٣ کەسیش برینداربوون. یەکێک لە شەهیدەکان عیسام عەبدوڵا پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA)ە.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەری شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەى جەنگی هێرشی کردە سەر ناوچەکانی کۆبانی، شەهبا، زرگان و دێرک. لە لەگوندی تەقل بەقلی سەر بە دێرک ئۆتۆمبیلێک بۆردومانکرا.
لەو هێرشەدا ٢ کەس شەهید بوون. دوای هێرشەکە دانیشتوانی ناوچەکە ویستیان بچنە شوێنی بۆردومانەکە و فریای بریندارەکان بکەون، بەڵام فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جارێکی دیکە جەماوەری بە کۆمەڵی خەڵکەیان بۆردومانکرد.
لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ٧ کەس شەهید بوون و ٣ کەسیش برینداربوون. یەکێک لە شەهیەکان عیسام عەبدوڵا پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA)یە.
ژ.ت