بە دیمەن

فەرماندە بێریتان نورحەق چیا شەهید بوو

هەپەگە ئاشکرایکرد کە ئەندامی فەرمانداری ئیلایەتی گابار، بێریتان نورحەق چیا شەهید بووە و وتی: "لە هەر ساتێکی ژیانی شۆڕشگێڕانەییدا، بووە میلیتانێکی ئاپۆیی و کادرێکی بەرپرسیاری پەکەکە-پاژک."

ڕاگەیاندراوی شەهید

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:

"ڕۆژی ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە هەرێمی ماوای لە شەڕی دژ بە سوپای داگیرکەری تورک و هێرشە ئاسمانیەکانیدا فەرمانداری هێژامان، ژنی بوێری مێردین، ئەندامی فەرمانداری ئیلایەتی گابار، بێریتان نورحەق چیا هەتا دوا هەناسەی خۆی بە فەرماندارێتی خۆیەوە جەنگا و شەهیدبوو.

هاوڕێمان بێریتان، گوشارەکانی دووژمن، ئەشکەنجە و کارە دژە مرۆڤایەتییەکانی دوژمنی گۆڕی بۆ پێویستی تێکۆشانی گەریلای و زەمینەسازییەکی بەهێز و بەم شێوەیە بووە وەڵامدەرەوەی دووژمن. لە هەر ساتێکی ژیانی شۆڕشگێڕانەیدا، بوو بە میلیتانێکی ئاپۆیی و کادرێکی بەرپرسیاری پەکەکە-پاژک. هاوڕێمان بێریتان لە تەواوی ژیانیدا دەیویست ببێت بە شایستەی ڕەنج و قوربانییەکانی ڕێبەرێتی و شەهیدانی قارەمانمان. لە نێو ژیانی گەریلایدا مانایەکی بەنرخی دا بە هەموو ساتەکانی ژیانی و بەم شێوەیە ژیانی کرد. هاوڕێمان هەمیشە لە ئەرکەکانیدا دەیویست ڕۆڵی زیاتر لە ئەستۆ بگرێت. لە هەر چوارپارچەی کوردستاندا خەباتی شۆڕشگێڕی ئەنجامدا و ئەم هەڵوێستەی بە پراکتیک ئیسپات کرد. لە چەندین ئاستدا بەپرسیارێتی لە ئەستۆگرت، لە فەرماندارییەوە تا ئەندامی فەرمانداری ئیلایەت، لە چەندین ئاستدا ئەرکی بەڕێوەدەبرد. هاوڕێمان بێریتان بە پێشەنگایەتیە سروشتییەکەیەوە، لە دڵی هەموو هاوڕێیانیدا جێگەی خۆی کردەوە و لەبیرناکرێت.

هاوڕێمان بێریتان هەموو کاتێک دڵ و ڕووی لە باکووری کوردستان بوو، توڕەییەکانی بەرامبەر بە دووژمن کرد بە هۆکاری ئەنجامدانی چالاکی گەورە. هاوڕێمان فەرماندەیەتی چەندین چالاکی کرد کە لەدژی دووژمن ئەنجامدرا، بە بەشداری فیدایانەوە بووە فەرماندارێکی نموونەی یەژا ستار. وەک هاوڕێیانی فەرماندەی هاوڕێمان بێریتان سەرەخۆشی خۆمان بۆ بنەماڵەی هێژای هاوڕێمان بێریتان و تەواوی گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەربڕین. بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە هەموو کاتێک خەیاڵەکانی لە تێکۆشانی ئازادیماندا زیندوو ڕاگرین.

زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاڕێمان بەم شێوەیە:

ناسناو: بێریتان نورحەق چیا

ناو و پاشناو: سولتان داغ

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک و باوک: فاتمە- ڕەجەب

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٤/ بۆتان."