گەریلاکان گورزیان لە داگیرکەران وەشاند: کۆنتێنەرێک و حەشارگەیەک لەناوبران
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ سێ جار بە تەکنیکی تایبەت گورزیان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاند. لە ئەنجامدا کۆنتێنەرێک و حەشارگەیەک لەناوبران.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ سێ جار بە تەکنیکی تایبەت گورزیان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاند. لە ئەنجامدا کۆنتێنەرێک و حەشارگەیەک لەناوبران.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند هێزەکانیان لە ساڵیادی هەڵمەتی مێژوویی ١ ی حوزەیران لە هەرێمی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە تەکنیکی تایبەت چالاکیان دژی داگیرکەران ئەنجامداوە.
هەپەگە ڕایگەیاند لە ١ ی حوزەیران هێزەکانیان لە کاتژمێرەکانی ٨:٤٤ و ١٣:١٣ و ١٧:٥٦ لە چیای شەهید پیردۆغان و شەهید گەلهات لە هەرێمی بەرخۆدانی چیای ئامێدی گورزیان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاندووە و دەڵێت: "لەم چالاکییانەدا کە تەکنیکی تایبەت بەکارهاتوون، کۆنتێنەرێکی داگیرکەران و حەشارگەیەک لەناوبراون".