هەپەگە یادی سۆرۆ خزگنۆس-ی بەرزڕاگرت
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکراکرد، کە لەساڵی ٢٠٢٢دا لە شاخی گارە شەهیدبووە و وتی: "لەوباوەڕەدابوو سەرکەوتن لە کوردستاندا بە هێڵی گیانبازییەوە بە ئەنجام دەگات و هەموو کاتێکیش بە گیانبازییەوە تێکۆشا."
هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکراکرد، کە لەساڵی ٢٠٢٢دا لە شاخی گارە شەهیدبووە و وتی: "لەوباوەڕەدابوو سەرکەوتن لە کوردستاندا بە هێڵی گیانبازییەوە بە ئەنجام دەگات و هەموو کاتێکیش بە گیانبازییەوە تێکۆشا."
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە بەم شێوەیە:
"بە ڕێز و پێزانینەوە هاوڕێمان سۆرۆ خزگنۆس یاد دەکەینەوە کە لە ٢٣ تەمووزی ٢٠٢٢دا لە شاخی گارە شەهید بوو.
ڕۆڵەی فیداکاری گەلی ئامەد هاوڕێ سۆرۆ خزگنۆس لە قۆناغی خۆبەڕێوەبەریدا بە بڕیاردارییەکەی مەزنەوە بەشداری ناو ڕێزەکانی تێکۆشان بوو و لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە تێکۆشانێکی بەردەوامدا بوو. لەسەر تێکۆشانی فەرماندەی مەزنمان چیاگەر هێڤی، خواستەکانی خۆی بۆ تێکۆشان بەرفراوانترکرد. هاوڕێمان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا چەندین ڕۆڵی شۆڕشگێڕایەتی بە جێگەیاند و بە بەشداربوونە مۆراڵییەکانیەوە بوو بە نمونەی جەنگاوەری ئاپۆیی. ئازادی گەلەکەمانی لەسەرووی هەموو شتێکەوە دادەنا و لەم ڕێگەیەدا بە گیانبازییەوە شەڕیکرد. بە هاوڕێتی بەهێزی و هەڵوێستی پێداگرانەیەوە هەمیشە ورە و مۆراڵی دەبەخشییەوە بە هاوڕێیانی دەورووبەری. لەوباوەڕەدابوو سەرکەوتن لە کوردستاندا بە هێڵی گیانبازییەوە بە ئەنجام دەگات و هەموو کاتێکیش بە گیانبازییەوە تێکۆشا. هاوڕێمان سۆرۆ کە لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشانی بەڕێوەدەبرد، بەم ئاواتەوە شەهید بوو.
بەڵێن دەدەین میراتی هاوڕێمان بە سەرکەوتن بەزیندویی رابگرین. بێگومان ڕێپێوانی ڕێبەرێتی ئازاد، کوردستانی ئازادمان دەگەیەنینە ئەنجام، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای شەهید و سەرجەم گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەکەین.
زانیارییەکان دەربارەی ناوسنامەی هاوڕێمان سۆرۆ خزگنۆس بەم شێوەیە:
ناسناو: سۆرۆ خزگنۆس
ناو و پاشناو: ئازاد یاندی
شوێنی لە دایکبوون: ئامەد
ناوی داک و باوک: زەینەب – محەمەد
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٢٣ی تەمووزی ٢٠٢٢/ گارە."