پرسەی گەریلای یەژا ستار بە شێوەی جەماوەری بەسەردەکرێتەوە

لە شاری وان بە سەردانێکی جەماوەری پرسەی گەریلای یەژا ستار دیلان ئۆکلو بەڕێوەدەچێت.

بۆ گەریلای یەژا ستار دیلان ئۆکلو (ئارین تۆڵهڵدان) لە گەڕەکی حاجبەکری ناوچەی ئارموشی شاری وان مەراسیمی پرسە دانرا. گەل بەشێوەیەکی جەماوەریی سەردانی پرسەکەیان کرد.

مەبیا-دەر، توهای-دەر، دەبەپە، گوڵشەن کورت هاوسەرۆکی دەم پارتی شاری وان، ئەنجومەنی گەنجانی دەم پارتی، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و زۆر کەسی دیکە سەردانی پرسەیان کرد.

لە کاتی بەرێوە چوونی پرسەکەد بەردەوام دروشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" دەوترانەوە.