لە سلێمانی ڕێگری کرا لە ئەنجامدانی گردبوونەوەیەک دژی داگیرکاری

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بڕیاربوو "بەرەی یەکڕیزی دژی داگیرکاری" گردبوونەوەیەک ئەنجام بدات، بەڵام هێزە ئەمنییەکان ڕێگریان کرد و چەند چالاکوانێکیان بریندار کرد.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی "بەرەی یەکڕیزی دژی داگیرکاری" ویستی لەبەردەم باخی گشتی ڕاگەیاندراوێک دژی داگیرکاری بخوێنێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە ژمارەیەک لە چالاکوانان و رۆژنامەنووسان و ئازادیخوازان و وڵاتپارێزان گردبوونەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان ڕێگریان لە ئەنجامدانی چالاکییەکە کرد.

دواتر چالاکوانان ویستیان لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی چالاکییەکە ئەنجام بدەن، بەڵام هێزە ئەمنییەکان لەوێش ڕێگریان کرد، هێرشیان کردە سەر چالاکوانان و لە ئەنجامدا ٢ چالاکوان برینداربوون.

هاوکات دەست بەسەر کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی پەیامنێری ڕۆژنیوزدا گیرا.