تەڤ-چاند هۆزان سەرحەدی بیرهێنایەوە

تەڤگەری چاند (تەڤ-چاند) بەبۆنەی ٢٥ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەندی کورد و گەریلا هۆزان سەرحەد، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بەڕێزداری یادی کردەوە.

لە ٢٢ ی تەمموزی ١٩٩٩ هونەرمەند هۆزان سەرحەد لە فەراشین بە برینداری بەدیلگیرا و لە هەلیکۆپتەرێکی سەربازییەوە فڕێدرابووە خوار.

بەبۆنەی ٢٥ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی هونەرمەندی کورد و گەریلا هۆزان سەرحەد، کۆمیتەی تەڤ-چاند ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و بەڕێزداری یادی کردەوە و دەڵێت: "هونەرمەندی شۆڕشگێڕی مەزن هۆزان سەرحەد و هەموو ئەو هونەرمەندە شۆڕشگێڕانەی کە ژیان و هەبوون خۆیان کردە فیدای تێکۆشانی ئازادی کوردستان، بەڕێزەوە بیردەهێنینەوە".

هەروەها دەڵێت: " ھۆزان سەرحەدن ھەموو ژیانی لە دژی سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆنی فاشیزمی تورکی قڕکەر و کۆڵۆنیاڵیست، تەرخان کرد، هونەری ڕێکخراو و بەرخۆدەر و شۆڕشگێڕانە و ئازادیخوازی پێشخست، بە پراکتیک و ژیان و ھەڵوێستی خۆی ھەڵوێستێکی شۆڕشگێڕانەی ڕاستەقینەی نیشان دا. لە کاتی پێویستدا، هەمیشە بە کەرەستە و دەنگی خۆی و بە چەکەکەی هەردەم لەپێشەوەی تێکۆشانی شۆڕشگێڕیدا بوو.

هۆزان سەرحەد بۆ کارە چاند و هونەریەکانی ساڵانێکی زۆری لە باشووری کوردستان بەسەر برد. لەگەڵ چەندین هونەرمەندی باشوور، ڕۆڵی هەبووە لە پەرەپێدان و زیندووکردنەوەی بەها چاندی و هونەرییەکانمان. بەم ڕاگەیاندراوە، هاوڕێی شۆڕشگێڕی مەزن هۆزان سەرحەد بیردەهێنینەوە، بانگەواز لە سەرجەم هونەرمەندانی کوردستان و بەتایبەتی هونەرمەندانی باشووری کوردستان دەکەین کە لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان تێبکۆشن و هەڵوێستیان هەبێت. هەڵوێست وەرگرتن لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان، خاوەندارێتییە لە زیهنیەتی تێکۆشانی هۆزان سەرحەد.

بەم بۆنەیەوە، دیسانەوە لە کەسێتی هۆزان سەرحەددا هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان، شەهیدانی چاند و هونەر، بەڕێز و سوپاسەوە بیردەهێنینەوە، بەژنی خۆمان لەبەردەم یادکردنەوەیان دادەنوێنین و بەڵێن دووپات دەکەینەوە درێژە بە تێکۆشانیان دەدەین".