لە چالاکییەکانی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" گۆشەگیری شەرمەزارکرا

خزمی زیندانیان لە چەند شارێک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم زیندانەکان کۆبوونەوە.

خزمی زیندانیان بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسیی پرسی کورد لە ئەزمیر و مێرسین لەبەردەم زیندانەکان کۆبوونەوە، لە چالاکی "دەنگت بخەپاڵ ئازادی" تووڕەیی خۆیان بەرامبەر گۆشەگیری دەربڕی.

ئەزمیر

خزمی زیندانیان و کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوانی ئەگێ، لەبەردەم زیندانی کرکلاری بوجای ئەزمیر ڕاگەیاندراویان خوێندەوە، نوێنەری ڕێکخراوەکان و خزمی زیندانیان بەشداربوون. دروشم و پانکارتەکان دژی گۆشەگیری بەرزکرانەوە.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئەزمیر، ڤەزان کارابولوت ڕایگەیاند دژی گۆشەگیری چالاکی دەکەن و گوتی: "بەرخۆدانمان دژی گۆشەگیری بەردەوام دەبێت، سەرەڕای فشارەکان ڕادەپەڕین".

ڕاگەیاندراوەکە بە چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.

مێرسین

لە هەفتەی ١٤ هەمینی چالاکییەکەیاندا، خزمی زیندانیان لەبەردەم زیندانی تاراسوس چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا.

هاوسەرۆکی دەم پارتی مێرسین ڕەشاد ئاشان ڕایگەیاند پێویستە گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێشێلکاری زیندانەکان دەستبەجێ کۆتایی بێت، گوتی: "بە توندکردنەوەی گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان، پرسی کورد ئاڵۆزتر دەبێت. ڕێگە نادەن چاوی بە پارێزەران و بنەماڵەکەی بکەوێت. ئەم گۆشەگیرییە لە هیچ جێیەکی جیهان نییە، ڕەوشێکی لەم جۆرە، لە مێژوودا بوونی نەبووە. گۆشەگیری سەر بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، پێشێلکردنی یاساکانی خۆیانە. ئەگەر بەگوێرەی یاساکانی ئەم دەستوورە نەجووڵێنەوە، چۆن دەستوورێکی نوێ ئامادە دەکەن. بانگەوازمان لە دەسەڵات ئەوەیە، گۆشەگیری هەڵبگرن و دانوستان دەست پێ بکەن. ئەمە بۆ تەواوی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین باشتر دەبێت. دیسانەوە سیاسەتی گۆشەگیری شەرمەزار دەکەین".

چالاکییەکە بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.