لە ئەزمیر ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتن بەردەوامە
لە ئەزمیر ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ بەردەوامە، دووپاتکرایەوە ئەو دەسەڵاتەی ڕێز لە سندووق و ئیرادەی دەنگدەران ناگرێت، شەرعییەتی نەماوە.
لە ئەزمیر ئێشکگری دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی جولەمێرگ بەردەوامە، دووپاتکرایەوە ئەو دەسەڵاتەی ڕێز لە سندووق و ئیرادەی دەنگدەران ناگرێت، شەرعییەتی نەماوە.
ئێشکگری پارت و ڕێکخراوەکان لە ئەزمیر دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە لەبەردەم سومەربانک ئەم هەفتەیەش بەردەوام بوو.
لە چالاکییەکەدا نوێنەری چەندین ڕێکخراو و هاوڵاتیان بەشداربوون، چالاکوانان یەلەکی "دژی قەیوم ئێشکگری دادپەروەری دەگرین"یان پۆشی، پانکارتەکانی وەک "قەیوم کودەتایە" و "شارەوانی هی ئێمەیە" هەڵگیرا، درووشمەکانی وەک "بژی بەرخۆدانی جولەمێرگ" و "قەیوم کودەتایە، نا بۆ کودەتا" و "جولەمێرگ بەرخۆدان بکە، ئەزمیرت لەگەڵدایە" بەرزکرایەوە.
بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی تورکیا لە ئەزمیر، سەنا یازباگلی گوتی: " ئەو دەسەڵاتەی ڕێز لە سندووق و ئیرادەی دەنگدەران ناگرێت، شەرعییەتی نەماوە. نابێت کەسانێک لە شوێنی کەسانی هەڵبژێردراو دابنرێن".
ئەندامی دەسپێشخەریی تێکۆشانی سۆسیالیستی توگچە کزل دەمیر ئاماژەی بەوە کرد لە وان هەوڵی دانانی قەیوم، بە بەرخۆدان شکستی پێ هێنرا، دووپاتی کردەوە ئێستە ئەم بەرخۆدانە لەپێناو جولەمێرگ لە باکووری کوردستان و تورکیا بەردەوامە.
پاشان لقی کۆمەڵەی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (داد) بەهۆی مانگی موحەرەمەوە عاشورای دابەشکرد. هاوسەرۆکی لقی ئەزمیری داد، فورات دیکمان گوتی: "ئەوانەی قەیوم لەسەر ئیرادەی گەلی کورد و دامەزراوە عەلەوییەکان دادەنێن، سەر بە زیهنیەتی یەزیدن، ئێمە دژی ئەم زیهنیەتە هەڵوێستی حوسەینی پیشان دەدەین".